کۆیە، زڕگوێز و کەمپی جێژنیکان بە درۆن و مووشەک کرانە ئامانج

21-11-2022
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

بە درۆن و مووشەک هێرشکرایە سەر بارەگاکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و جێژنیکان. هەروەها حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە زڕگوێز.
 
ئارام مودەڕیسی، ئەندامی دەفتەری سیاسیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بە درۆن و مووشەک بارەگای سەرکردایەتی حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشان لە بانەگەورە لە زڕگوێز کراوەتە ئامانج، بەڵام زیانی گیانی نەبووە." 
 
ئارام مودەڕیسی گوتی: هێرشەکە پێشبینی کراو بوو، بۆیە ئێمە ئامادەکاریی تەواومان کردبوو. گوتیشی، "درۆن بەردەوام بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە." 
 
هاوکات نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر بە رووداوی راگەیاند: کەمپی جێژنیکان لە نزیکی بەحرکەی سەر بە هەولێر کە ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران تێیدا نیشتەجێن بۆردوومانکراوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.   

 

نەوید مێهراوەر، ئەندامی دەستەی کارگێڕی کومەڵەی زەحمەتکێشانی کورستان بە رووداوی گوت: هیچ زیانێگی گیانیمان نەبووە تەنها بە درۆنێک هێرش کراوەتە سەر بارەگای کۆمەڵە و گوتیشی، "لە ئێوارەوە پێیانگوتبووین کە هێرشدەکرێتە سەرمان، بۆیە چاوەڕێی ئەم بۆردوومانەبووین." 
 
تاریق حەیدەری، قایمقامی کۆیە بە رووداوی راگەیاند: ئێران بە سێ مووشەک کۆیەی بۆردوومانکردووە، موشەکێک بەر قەڵای دیموکرات کەوتووە و دوو مووشەکی دیکەش بەر بنکەی تەندروستی نێو کەمپی ئازادی کە تایبەتە بە پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتووە.   

 

 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لە بۆردوومانەکەی کەمپی جێژنیکان هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. 
 
محەممەد ساڵح قادری، بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدکا لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، لە کۆیە بە درۆن و مووشەک هێرشکراوە، بەڵام لە کەمپی جێژنیکان تەنیا بە درۆن هێرشکراوە و زیانی گیانی نەبووە.
 
بەرپرسی پەیوەندییەکانی حدکا لە هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، لە کۆیە چوار مووشەک و چەند درۆنێک، لە جێژنیکانیش دوو درۆن بەکارهێندراون "پێشتر ئامادەییمان بۆ هێرشەکە کردبوو و چەندین ماڵبات بێ ماڵ و حاڵ بوون." 
 
محەممەد ساڵح قادری گوتی: تائێستا نازانین مووشەک و درۆنەکان لەکوێوە ئاراستە کراون، بەڵام زۆربەی کات، ئەو مووشەک و درۆنانە لە پارێزگای ورمێوە ئاراستە دەکرێن.
 
لەبارەی هۆکاری بەئامانجگرتنی کەمپی جێژنیکانەوە، محەممەد ساڵح قادری گوتی: "ئەوە پەیامێکی مەترسیدارە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، چونکە ئەو کەمپە تەنیا خەڵکی سڤیلی لێیە و چەند بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لێیە و نزیکە لە پشتێنەی فڕۆکەخانەی هەولێر و دەبێ ئەم هێرشانە و هەڕەشەکانی ئێران بە جیدی وەربگرین و نەک بەنیازی هێرشی زەوینی بن، هەروەها دەیەوێ گوشار بخاتە سەر هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی بچێتە ژێر باری داواکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران." 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پەلەوەرخانەیەک لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

نرخی کیلۆیەک مریشک لە پەلەوەرخانەکان بۆ 1900 دینار دابەزی

سەرۆکی پەرلەوەرخانەی سلێمانی و گەرمیان دەڵێت، لە پەلەوەرخانەکان کیلۆیەک مریشک بە 1900 دینارە؛ هەروەها لە بازاڕدا کیلۆی 2400 دینارە. وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت، نرخەکە لە تەواوی عێراق دابەزیوە