منداڵێک بەهۆی گیربوونی خواردن لە گەرووی لە بۆکان گیانی لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
قایمقامی بۆکان دەڵێ، منداڵێکی خەڵکی گوندی بەردە زەردی بۆکان بەهۆی گیربوونی خواردن لە گەرووی گیانی لەدەستدا.
خەشیار سەنعەتی، قایمقامی بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "کوڕە قوتابییەکی خەڵکی گوندی بەردە زەردی بۆکان لە کاتی پشووی نێوان وانەکاندا خواردنی خواردووە کە لە گەرووی گیربووە و دوای ئەوەی گەیێندراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە."
هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان بە رووداوی راگەیاند، رووداوەکە رۆژی پێنجشەممە بووە و قوتابییەکەش ناوی (م. پ) بووە و لە کاتی خواردنی کێک لە حەوشە قوتابخانەکە رای کردووە خواردنەکە لە گەرووی ماوە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.