هەسەدە دەڵێت، پار 17 چەکدار و سەرکردەی داعشیان کوشتووە

21-01-2025
نیاز مستەفا
نیاز مستەفا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەڵێت، پار 98 ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر داعش ئەنجامداوە و 17 چەکدار و سەرکردەی رێکخراوە پەڕگیرەکەیان کوشتووە. 
 
رۆژی سێشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2024، ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە ئاماری ئۆپەراسیۆنەکانی لە ساڵی 2024 دژی داعش بڵاوکردەوە. 
 
هەسەدە دەڵێت، پار 98 ئۆپەراسیۆنی بۆسەر پێگەکانی داعش ئەنجام داوە و 17 کەسی لە رێکخراوەکە کوشتوون کە شەشیان سەرکردە بوون. 
 
هەسەدە ئاماژە بەوە دەکات، لەو ساڵەدا 278 چەکداری داعشیان دەستگیرکردوون؛ دەستیشیان بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیدا گرتووە. 
 
لەبارەی هێرشەکانی داعشیش بۆ سەر هێزەکە،  هەسەدە باس لەوە دەکات، پار داعش 113 هێرشی کردوەتە سەر هێزەکانی و پێشوەختەش 43 هێرشی ئەو رێکخراوە پەڕگیرەی شکست پێهێناوە. 
 
هەسەدە هێزی سەربازیی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەرە و لەلایەن هاوپەیمانانەوە پاڵپشتی دەکرێت و نزیکەی 100 هەزار شەڕڤانی هەیە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."