رووداو دیجیتاڵ
ئەمڕۆ بۆ جاری چوارەم هەردوو شاندی تەکنیکیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکە لە ئاستی شاندی تەکنیکیدا دەبێت. رێواز فایەق، سەرۆکی شاندەکەی یەکێتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ کاژێر 11:00 لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستاندا بۆ درێژەدان بە کۆبوونەوەکانی رابردوو لە شاری هەولێر کۆدەبنەوە.
کۆبوونەوەکە بۆ تاوتوێکردنی چۆنیەتیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و بڕیارە لە ئەنجامی کۆبوونەوەکاندا رەشنووسێک ئامادە بکەن.
لیژنەی تەکنیکیی پارتی بە سەرۆکایەتیی پشتیوان سادق و ئەندامێتیی دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباحە. شاندی یەکێتیش بە سەرۆکایەتیی رێواز فایەق و ئەندامیێتی هەریەک لە شاڵاو شێخ سەلاح و ئامانج رەحیمە.
ئەمە دەبێتە چوارەم کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی؛ دوایین کۆبوونەوەیان لە 9ـی ئەم مانگە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ