یونسێف بەباشترین شێوە هاوکاری منداڵە ئاوارەکانی کردووە

21-02-2015
ئاشتی مستەفایی
نیشانەکردن یونسێف مناڵە ئاوارەکان
A+ A-

 رووداو-هەولێر
 
رێکخراوی یونسێفی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 2015  هاوکاری مرۆیی و پێداویستی تایبەت و  کەلوپەلی زستانەی وەک: چاکەت، دەستکێش، بەتانی و کۆمەڵێک پێداوستی جیاوازی گەیاندە ئاوارەکانی سووریا لە لووبنان، کە تایبەت بوو بە منداڵانی تازە لەدایکبوو تا منداڵانی تەمەن 14 ساڵان.
 
کەش و هەوای لوبنان بە تەواوی ساردی کردووە و ئەمساڵیش یەکێک بووە لە ساردترین ساڵەکان لەو وڵاتە بۆیە و ئاوارە سوورییەکانی لوبنان ژیانێکی زۆر سەخت بەڕێ دەکەن.

 هەندێک لە بنەماڵەکان دەڵێن کە هیچ شتێکیان نییە، نە بۆ لەبەرکردن نە بۆ ئەوەی بەخۆیانیدا بدەن، ئەو بنەماڵانە تەنانەت دەبێ کرێی ئەو خێمەیەش بدەن، کە لە ناویدان و ئەمەش ژیانی ئەوانی سەختتر کردووە، چونکە بەشێکی زۆریان تاوەکو ئێستا بێ کارن و نازانن لە چ رێگەیەکەوە بژێوی ژیانی خۆیان بەدەستبێنن.

یونسێف رایگەیاندووە کە لە ساڵی 2015 دا کەلوپەلی بۆ زیاتر لە 478 هەزار منداڵی ئاوارەی ئەو وڵاتە دابینکردووە و "بە باشترین شێوە" لەم وەرزی سەرمایەی لوبناندا هاوکاری ئاوارەکانی کردووە. 

  ئاننا ماریا لاورینی، نوێنەری یونسێف لە لوبنان لەمبارەیەوە دەڵێت " منداڵەکانیش بە هەمان شێوە ژیانیان لە مەترسیدایە، چونکە زستان کۆمەڵێک نەخۆشی دێنێت و لاوازیان دەکات بۆیە پێویستیان بە هاوکاریە"  دەشڵێت " زستان بەسەرنەچووە و پێویستە هاوکاریەکان زوو بگەن لەبەر ئەوەی ئێمە ناتوانین پێڕابگەین و هەموویان پۆشتە بەهۆی زۆری ژمارەیان".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە