رووداو - هه‌ولێر
چێشتخانه‌یه‌ك له هه‌ولێر كه رۆژی یەكشەممە 21-2-2016 ده‌كرێته‌وه، له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی شاورمه‌یه‌كی 100 مه‌تر درێژ، ده‌یه‌وێت ناوی بچێته نێو كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان.
چێشخانه‌ی قارب (به‌له‌م)، به هاوبه‌شی خاوه‌نكارێكی كورد و شێفێكی جیهانی له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و چێشتخانه‌كه ده‌یه‌وێت هه‌ر له ئێستاوه به چوونه نێو كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانه‌ییه‌كان، خۆی بناسێنێت.
ئیسماعیل حیكمه‌ت كه یه‌كێك له خاوه‌نه‌كانی چێشتخانه‌كەیە، به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند، ده‌یانه‌وێت ناوی كورد و شاری هه‌ولێر و چێشتخانه‌كه‌یان بخه‌نه نێو كتێبی گینسی جیهانی.
هەروەها گوتیشی: "شاورمه‌یه‌كمان دروستكردووه، درێژییه‌كه‌ی 100 مه‌تره و ده‌مانه‌وێت به‌م كاره ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆمار بكه‌ین، ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه‌ش تێبینیمان كردووه له هیچ وڵاتێكدا شاورمه به‌و پێوانه‌یه دروست نه‌كراوه، بۆیه هه‌لی ئه‌وه‌مان هه‌یه ناومان له كتێبی گینس تۆماربكرێت و ناوی هه‌ولێر و چێشتخانه‌كه‌مان به دنیا بناسێنین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هه‌وڵیانداوه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دامه‌زراوه‌ی كتێبی گینس ئاگا‌دار بكه‌نه‌وه له كاره‌كه‌یان لەگەڵ چەند شوێنێکی دیکە، بۆئه‌وه‌ی ناویان بخه‌نه نێو كتێبه‌كه‌وه.
له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه له‌كاتێكدا قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئابووری له كوردستاندا هه‌یه، ئه‌و خاوه‌نكاره گوتی: "ئێمه نابێت بووه‌ستین تاوەكو قه‌یرانی دارایی كۆتایی دێت، به‌ڵكو ده‌بێت كار بكه‌ین و هه‌وڵ بده‌ین هه‌لی كار بڕەخسێنین و به‌شداربین له كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی قه‌یرانی دارایی لە کوردستاندا".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ