هاونیشتمانییان لە کرماشان بە زاراوەی جیاواز رۆژی زمانی دایک پیرۆز دەکەن؛ 'هێندەی دایک پیرۆزە'

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

منداڵێکی کرماشانییە و هۆزانێک دەخوێنێتەوە. خەڵکی ئەو پارێزگایەی رۆژهەڵاتی کوردستان ئێستا بایەخێکی زۆر بە زمانی دایک دەدەن و منداڵەکانیان فێری کوردی دەکەن؛ بۆ ئەو مەبەستەش لەم چەند ساڵەی دواییدا چەندین فێرگەی فێربوونی خوێندن و نووسین کراونەتەوە.  
 
مێهرداد مورادی، بەرپرسی وەشانخانەی سەرانە، لە کرماشان و بە زاراوەی لەکی دەڵێت، "پیرۆزبایی رۆژی جیهانی زمانی دایک دەکەم. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی ئێمە لە کرماشان کوردین و پێویستە مێژوو و ناسنامەی خۆمان بزانین، پێویستە بە تایبەت دایک و باوکەکان هەر لە منداڵیەوە هانی منداڵەکانیان بدەن بە کوردی قسە بکەن و کتێبی کوردی بخوێننەوە و چالاکی لەسەر زمانی دایکیان بکەن بۆ ئەوەی بتوانین ئەو زمانە بپارێزین."
 
چالاکڤانانی کرماشان دەڵێن، دۆخی زمانی کوردی ساڵ دوای ساڵ باشتر دەبێت. یەکێک لە هۆکارەکانیش رۆڵی دایک و باوکەکانە کە لە ماڵەوە زیاتر بە کوردی لەگەڵ منداڵەکانیان قسە دەکەن.
 
یاسین مولایی، هاونیشتمانییەکی کرماشانە و بە زاراوەی سۆرانی ئاماژە بەوە دەدات، "رۆژی جیهانیی زمانی دایک، پیرۆزبێ لە هەموو لایەکتان. زمانی دایک دیارییەکە لە لایەن دایکەوە چەند دایکی هەر کەسێک پیرۆزە و خۆشەویستە ئەوەندەش دەبێ بۆ پاراستنی زمانی دایکی تێبکۆشێت".
 
هاونیشتمانییان لە کرماشان رۆڵی خێزانەکان بە گرنگ ناودەبەن، بەڵام ئاماژە بەوەش دەکەن دەوڵەت ئەرکێکی لە ئەستۆدایە و گرنگە جێبەجێی بکات.
 
رەزا جەمشیدی، بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی ئەدەبی کرماشان بە زاراوەی کەلهووری دەدوێت و دەڵێت، "ئێمە زمانی دایکمان کوردییە، کەواتە دەتوانم بڵێم هەڵە لە منداڵ نییە ئەگەر بە زمانی کوردی قسە نەکات، هەڵە لە خێزانە و دایک و باوکە پێویستە ئەوەندە هۆشیار بن کە بزانن نابێت زمانی دایکی لە نێوبچێت و هەروەک خۆیان لەگەڵ کەسە نزیکەکانیان فێری بوون دەبێ بیگوازنەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو."
 
رۆژی 21-2ـی هەموو ساڵێک رۆژی جیهانیی زمانی دایكە و گەلانی جیهان بە چالاكی جۆراوجۆر ئەو رۆژە بەرز رادەگرن.
 
لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پەروەردە بە زمانی دایک نییە و فێرکردنی زمانی کوردی لەسەر شانی فێرگە و خێزانەکانە. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 وێنەکە لە بەنامەکەوە وەرگیراوە

بەرپرسیاری رەمەزان؛ باوکی 3 منداڵ بە یەک قاچەوە قوتوو و کارتۆن کۆدەکاتەوە

خۆشناو عەبدولڕەزاق، گەنجێکی تەمەن 25 ساڵی کەمئەندامە لە هەولێر، کە بە یەک قاچەوە ناچارە کارتۆن و قوتووی بەتاڵ کۆبکاتەوە بۆ ئەوەی بژێوی ژیانی خێزانە پێنج کەسییەکەی دابین بکات. ئەو رۆژانە کەمتر لە 5 هەزار دیناری دەستدەکەوێت، لە کاتێکدا مانگانە 200 هەزار دینار کرێی خانووەکەی دەدات.