گالەری

21-03-2018
13 Photos
Chris Johannes
Chris Johannes

رووداو - بەحرکە 

گرووپێک، کە لە 10 پێشمەرگە پێکهاتوون، گەیشتوونەتە نیوەی رێگە بۆ تەواوکردنی خولێکی راهێنانی 10 هەفتەیی بۆ دۆزینەوەی ئامێری تەقەمەنی و مین. 

کارزان گڕاوی، ماوەی 16 ساڵە خزمەت بە کوردستان دەکات و لەم خوولەدا راهێنان بە پێشمەرگەکانی دیکە دەکات، بۆ ئەوەی بتوانن بەهۆی سەگە پۆلیسییەکانەوە ماددەی تەقەمەنی جیاواز بدۆزنەوە.

گڕاوی بۆ رووداو قسە دەکات و دەڵێ "بڕیار بوو ساڵی رابردوو بچمە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەمەبەستی راهێنان، بەڵام بەهۆی قەدەخەکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەکانی کوردستان، نەمتوانی".

دوای شەش مانگ دواکەوتن بەهۆی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، شەش سەگی جۆری شیپەردی بەلجیکی، رۆژی 12ـی شوباتی ئەمساڵ گەیشتنە هەرێمی کوردستان.

ئەو سەگانە لە سان ئەنتۆنیۆ، تەکساس لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە لەلایەن گرووپێکی نەناسراوی ئەمریکییەوە پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگە کراون. سەگەکان بە زمانی ئینگلیزی فەرمان وەردەگرن، دەوەستن و دەست بە گەڕان دەکەن.