117 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک دابەش دەکرێن

21-03-2024
ناسر عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، 117 یەکەی نیشتەجێبوون بەسەر زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی دهۆک دابەش دەکرێن.
 
بەگوێرەی نووسینگەی راگەیاندنی پارێزگەی دهۆک، بڕیارە لە مەراسیمێکدا کلیلی یەکەکان رادەستی ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوتووە، بکرێن.
 
نووسینگەی راگەیاندنى پارێزگەی دهۆک بە رووداوی گوت، "ئێوارەی ئەمڕۆ رێوڕەسمەکە بەڕێوەدەچێت و فەرماندە مەنسور بارزانی وەکو نوێنەری سەرۆک بارزانی کلیلی یەکەکان رادەستی زیانلێکەوتووان دەکات".
 
رۆژى 17ی ئەم مانگە بەهوى بارانبارینى زۆرەوە، لافاو لە سەنتەرى شاری دهۆک و زاخۆ و چەند ناوچەیەکى دیکەی ئەو سنوورە دروستبوو.
 
جگە لە گیانلەدەستدانی سێ کەس، لافاوەکە زیانی بە نزیکەى 300 خێزان گەیاند و ماڵ و حاڵی لێتێکدان، هەروەها زیاتر لە 50 ئۆتۆمبێل بەر لافاو کەوتن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باران بارین لە هەولێر. وێنە بڵند تاهیر-رووداو

پێشبینی دەکرێ سبەی لە بەشێکی باشووری کوردستان تاوەباران بێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان و شارەزایەکی بواری کەشناسی پێشبینی دەکەن سبەی شەممە باران لە بەشێکی باشووری کوردستان ببارێ؛ باران لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.