رووداو-کەرکووک
شەڕو پێكدادانی گروپی داعش لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و پۆلیسی قەزاو ناحیەكان لەسنوری كەركوك بەردەوامی هەیە گروپە چەكدارەكان
هێرشەكانی خۆیان لە هەریەك لە شارەدێی مەلا عەبدوڵا و گوندی بەشیر و شارەدێی تازە چڕكردۆتەوە دەیانەوێت بەهەر نرخێك بێت ئەو پشتوێنە ئەمنیە تێك بشكێنن لەو ناوچانەوە هێزی پێشمەرگە دروستی كرودوە تاوەكو بەئاسانی دەستیان بە گوندە شیعە مەزهەبەكان بگات كە ئامانجی سەرەكیانە .
ئەگەر بەدوربن تەماشا بكەیت ئەوە بەڕونی ئاڵای داعش لەسەر شارەدێی مەلا عەبدوڵا بەدی دەكەیت تەنها لەم قۆڵەوە گروپی چەكداری داعش لەماوەی دوو ڕۆژدا 11هێرشیان كردۆتە ئەم بازگەیە تاوەكو دەست بەسەر ئەم پردەدا بگرن و بەئاسانی پێیدا تێپەڕن بەڵام هەموو ئەو هێرشانە لەلایەن هێزی پێشمەرگە و پۆلیسی قەزاو ناحیەكانەوە تێكشكێنراوە .
باپیر شێخ وەسانی فەرماندەی فەوچی 4ی لیوای 11 دەڵێت "رۆژانە خەڵك پاڵپشتی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە دەردەبڕن و پێیان وایە ئەو ئارامیەیی لەناوخۆی كەركوك هاتۆتە ئاراوە بەرهەمی ماندوبوونی هێزی پێشمەرگەیە لە پاراستنی سنورەكانی كەركوك هێزی پێشمەرگەش دەڵێن پاڵپشتی كردنی خەڵك زیاتر گڕوتینمان پێدەبەخشێت ."
بەپێی ئاماری هەردوو نەخۆشخانەی كۆماری و ئازادی كەركوك لە شەڕو پێكدادانەكانی گروپی چەكداری داعش لەگەڵ هێزی پێشمەرگە و پۆلیسی قەزاو ناحیەكان لەماوەی هەفتەیەكدا 4 پێشمەرگە و 3 پۆلیسی قەزاو ناحیەكان گیانیان لەدەست داوە و 46 ی دیكەش بریندار بوون سەبارەت بە گروپە چەكدارەكانیش چەند سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەكانی ڕەشاد و حەویجە و ریاز بەڕوداوایان ڕاگەیاند كە 16 كەس لە گروپی چەكداری داعش كوژراون و 57دیكەشیان لێ بریندار بووە

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ