مەزنەكەم، بیخوێنەوە هەرچەندە كاتت كەمە. كەم دەنووسم
دەزانم ئاگاداریت كورد چاوەڕێی چیت لێ دەكات.
ئێستا تۆ ئەو هیوایەی كە كورد دوو هەزار و پێنجسەد ساڵە چاوەڕێیەتی.
نەخشەكەتم لەبەر چاوە (دەوڵەتی كوردستان)
سوپاس ئەی ئەندازیارە ژیرەكەی دروستكردنی دەوڵەتی كوردی لە سەدەی بیست و یەكدا، سوپاس ئەی بڵێسەكەی ئایندەی كورد.
ئاگاداریت ئەوەی بیر دەكاتەوە خۆشیدەوێیت؟
ئەو رێگا پیرۆزەی گرتووتەتە بەر، دەستەبەری نرخ و رێزە بۆ تاكی كورد.
باوەشی دڵسۆزیت با مەزنتر بێت، جیگای هەموو كوردێكی تێدا ببێتەوە.
كارێكتان كردووە هەست دەكەین مرۆڤین، هەست دەكەین لە دەست خاوەنێكی ژیرداین و دەمانگەیەنێتە مەبەست. مەبەست روونە، ئاسۆ گەشە، ئێستا بەهۆی تۆوە خۆمان دەناسینەوە.
دوژمنت، لە ترسی ناوی كورد و سەرۆكەكەی خەو زڕاوە، سەرۆكەكەم
هەروەكو باوكی شەهیدم، ئامادەم بە گیانم، بێمە خزمەت رێگای ئازادی
جێت ناهێڵین ئێمە شاخین، شاخیش ناجووڵێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ