17 Photos
رووداو - هەولێر
لە هەولێر یادی رۆژی جیهانی یۆگا بەڕێوەچوو، پێشتر تەنیا بیانییەکان لە کوردستان یاری یۆگایان دەکرد، بەڵام ئێستا کوردەکانیش ئەم یارییە دەکەن.
یۆگا چەند سوودێکی هەیە، ئەگەر بەشێوەیکی ساددە وەرزش بکەیت جۆرێکە لە وەرزشی رۆحی کە بە هەناسەدان و هەڵمژینی قوڵ دەبێت، وا دەکات هەست بەبوونی خودی خۆت بکەیت ئەمەش ئارامی دەبەخشێت بە دڵ و دەروون و مێشک، بەهۆی زیادبوونی وزەی ناوەکی و هەستی رۆحیت.
هەروەها ئەگەر وەرزشی یۆگا بە شێوەیکی ئاڵۆزتر بکەیت، واتە هەموو جوڵەکانی یۆگای لە نێو بەکاربێنیت بەمەش وەرزش بە هەموو ئەندامەکانی جەستەت دەکەیت و دەبیت بە خاوەن جەستەیەکی ئارام و هەروەها تووندکردنەوەی ماسولکەکانی جەستە.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن