گالەری

21-06-2021
27 Photos
شاڵاو قەرەداغی
مۆزەخانەی نیشتمانیی دهۆک یەکێکە لە مۆزەخانەکانی هەرێمی کوردستان کە 1000پارچەی شوێنەواری تێدایە و کۆنترین پارچەی شوێنەواریی لە مۆزەخانەکە دەگەڕێتەوە بۆ 10 هەزار ساڵ پێش زایین کە بە چەرخی بەردین ناسراوە.
 
نوێترین پارچەی مۆزەخانەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1253 ـی زایینی سەردەمی عەباسییەکان و پارچەکانی دیکەی دەگەڕێنرێنەوە بۆ سەردەمی ئاشووری و سوومەرییەکان و زۆربەی شوێنەوارەکانی نێو مۆزەخانەکە هی ناوچەکانی سنووری پارێزگای دهۆکن.
 
دهۆک بە ناوچەیەکی گرنگی مێژوویی دادەنرێت و چەندین شوێنەواریی مێژوویی تێدایە کە مێژووەکە بۆ سەردەمی زەردەشتی و ئاشوورییەکان دەگەڕێتەوە وەک ئەشکەوتی هەلامەت لەچیای زاوا کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان دەگەڕێتەوە و ئەشکەوتی چوار ستین لەکێلیا شەدا کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زەردەشتییەکان.