بۆچی سەرۆک و زۆربەی دادوەرانی دادگەی فیدراڵی دەستیان لەکارکێشایەوە؟

21-06-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
رۆژی هیوا جەمال
رۆژی هیوا جەمال
نیشانەکردن رۆژی هیوا جەمال
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا کە دەسەڵاتی دادوەریی عێراقی هەژاندووە، سەرۆک و جێگر و زۆربەی دادوەرانی دادگەی باڵای فیدراڵی دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵیان پێشکێش کرد. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتوون، هۆکاری سەرەکیی ئەم بڕیارە، ململانێی توند و کەڵەکەبووی نێوان دادگەی فیدراڵی و ئەنجوومەنی باڵای دادوەرییە بە سەرۆکایەتیی فایەق زێدان.
 
بە گوێرەی زانیارییەکانی رووداو، دادوەرانی دادگەی باڵای فیدراڵی پێش جەژنی قوربان نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان نووسیوە، بەڵام رۆژی پێنجشەممە، 20ی حوزەیرانی 2025، بە فەرمی ئاشکرایان کردووە.
 
زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە جگە لە یەک دادوەری کورد، سەرجەم دادوەرەکانی دیکە، لەگەڵ سەرۆک و جێگرەکەی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە.
 
قووڵایی ناکۆکییەکان؛ فایەق زێدان بەرامبەر دادگەی فیدراڵی
 
دەستلەکارکێشانەوەکان وەک کارتی فشار و ناڕەزایەتییەکی تووندە بەرامبەر بەو سیاسەتانەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بە سەرۆکایەتیی دادوەر فایەق زێدان پەیڕەوی دەکات.
 
ناکۆکییە کەڵەکەبووەکانی نێوان هەردوو دەسەڵاتە دادوەرییەکە لەسەر چەند دۆسیەیەکی هەستیار بووە، لەوانە:
 
یاسای لێبووردنی گشتی: دادگەی فیدراڵی کاری پێکردنی هەڵوەشاندەوە، بەڵام ئەنجوومەنی باڵای دادوەری گەڕاندیەوە بۆ کاراکردن.
 
دۆسیەی خۆری عەبدوڵڵا: ناکۆکی لەسەر سنووری ئاویی نێوان عێراق و کوەیت.
 
یاسای خانەنشینی: لە سەرەتای ئەم مانگەدا، دادگای تەمییزی فیدراڵی بە سەرۆکایەتیی زێدان، بڕیارێکی دادگەی فیدراڵی لەبارەی یاسای خانەنشینییەوە هەڵوەشاندەوە و بە "نادەستووری" ناوی برد.
 
دادگەی فیدراڵی پێی وایە بڕیارەکانی کۆتایین و تانەیان لێ نادرێت، بەڵام فایەق زێدان لەڕێگەی دادگای تەمییزەوە چەندین بڕیاری هەڵوەشاندووەتەوە، کە ئەمە بە دەستێوەردانێکی ڕاستەوخۆ لەقەڵەم دەدرێت.
 
مالیکی "بێزارە" و دەستی سیاسەت لەنێو دادگاکان
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، بێزاریی خۆی لە ململانێکانی نێوان دادوەر جاسم محەممەد، سەرۆکی دادگەی فیدراڵی و دادوەر فایەق زێدان دەربڕیوە، بەو پێیەی کاروباری دادوەرییان تێکەڵ بە مەیلی سیاسی کردووە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری ئامەدی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)

جەنگیز چاندار: ئەوەی بە ناوی دیداری ئۆجەلانەوە بڵاوکرایەوە دەبێت فڕێبدرێتە زبڵدان

پەرلەمانتارێکی دەم پارتی لە ئامەد رەخنەی تووند لەو "دەقە پوختکراوە" دەگرێت کە لەبارەی دیدارەکەی ئیمراڵی بەسەر ئەندامانی کۆمیسیۆنی پەرلەماندا دابەشکراوە و دەڵێت: "هیچ بەهایەکی نییە."