بەهۆی شەڕی پەکەکە و تورکیا 360 گوند لە سنووری دهۆک چۆڵکراون

22-07-2019
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
دەیان گوندی دیکەش لە ترسی بۆردوومان مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە
دەیان گوندی دیکەش لە ترسی بۆردوومان مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە
نیشانەکردن پەکەکە
A+ A-

رووداو - دهۆک

لە ساڵانی رابردوو لە ئەنجامی شەڕی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و سوپای تورکیا 360 گوند لە سنووری پارێزگای دهۆک چۆڵکراون. ئەمساڵیش بە هۆی بۆردوومانەکانی تورکیا بە دەیان گوندی دیکە مەترسی چۆڵبوونیان لەسەرە. 

ئەو 360 گوندەی چۆڵکراون زۆربەیان لە سنووری قەزای ئامێدین، ئەوانی دیکەش دەکەونە سنووری قەزاکانی ئاکرێ و زاخۆ.

بەپێی بەدواداچوونەکانی رووداو، لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە بۆردوومانەکانی تورکیا شەش هاونیشتمانی لە پارێزگای دهۆک گیانیان لەدەستداوە و 11 هاونیشتمانی دیکەش برینداربوون، بە سەتان دۆنم زەویش ئاگریان گرتووە. 

هەندێکجار فڕۆکەکانی تورکیا گەریلاکانی پەکەکە لەناو گوند و ناوچە ئاوەدانەکاندا دەکەنە ئامانج، ئەوەش دەبێتە هۆی بەرکەوتنی خەڵکی سڤیل و زیانی گیانی و ماددەی لێدەکەوێتەوە.

ئیبراهیم ئەحمەد، دانیشتووی گوندی سپیندارە لە شارۆچکە چەمانکێ دەڵێت، بەهۆی بۆردوومانێکی فڕۆکەکانی تورکیا رۆژی 18ی ئەم مانگە جگە لە برینداربوونی پێنج کەس بە سووکی، نزیکەی 5 هەزار دۆلار زیانی ماددی بە ماڵ و دووکانەکەی گەیشتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارهەڵگرەکان لە سێڕیانی هیزۆپ وەستاون و مانیان گرتووە، کە بە شاڕێگەی نێوان سلێمانی و هەولێر و رانیە دادەنرێت

شۆفێرانی بارهەڵگر شاڕێگەی نێوان سلێمانی و هەولێر و رانیە بەڕووی بارهەڵگرەکان دادەخەن

ژمارەیەک شۆفێری بارهەڵگر رەخنە لە سنووردارکردنی هاتووچۆیان دەگرن و بە داخستنی سێڕییانی هیزۆپ، بایکۆتی بار گواستنەوەیان راگەیاندووە، دەشڵێن، "تاوەکو داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێن لە بایکۆت بەردەوام دەبین."