کەشناسی: پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە

21-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکیش دەڵێت، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە کەرکووک و گەرمیان دەبێت.
 
بە گوێرەی راگەیێندراوێکی ئەمڕۆ هەینی، 21ـی تەممووزی 2023ـی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای سبەی شەممە بەراورد بە ئەمڕۆ بەرزتر دەبێت؛ هەروەها خێرایی با مامناوەندە و لە کاژێرێکدا 10 کیلۆمەتر بۆ 20 کیلۆمەترە.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەهۆی کاریگەریی تۆپەڵە هەوایەکی گەرمەوە ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما نزیکەی سێ پلە بەرزبووەتەوە، سبەی شەممە بەراورد بە ئەمڕۆ 2 پلەی دیکە بەرز دەبێتەوە و بەرزترین پلەی گەرما لە سنووری کەرکووک و گەرمیان دەبێت.
 
ئەو کەشناسە گوتیشی، "شەپۆلی گەرما لە 27، 28 و 29ـی ئەم مانگەدا فراوانتر دەبێت و پێشبینی دەکەین لە گەرمیان پلەی گەرما بگاتە 51 پلەی سیلیزی؛ لە هەولێر 48 بۆ 49 پلەی سیلیزی و لە سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە و کەرکووک پلەی گەرما لە نێوان 44 بۆ 47 پلەی سیلیزی بێت".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کورستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی شەممە لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
 
هەولێر؛ 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 42 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 44 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 46 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 44 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 43 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 47 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 31 پلەی سیلیزی
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی لەگەڵ رەنج.

لەگەڵ رەنج؛ چۆن وەرزش لە خولیاوە بکەینە سەرچاوەی داهات؟

بەرنامەی ئەمجارەی "لەگەڵ رەنج"ی تۆڕی میدیایی رووداو، لەنێو یارگەیەکی وەرزشیدا و بە شێوازێکی مەیدانی بەڕێوەچوو. بەرنامەکە کە کۆمەڵێک لە هاندەرانی یانەی هەولێر و زاخۆ تێیدا ئامادەبوون، بە گۆرانییەکی شڤان پەروەر "کینە ئەم؟ کوردین ئەم" بەرنامەکە دەستیپێکرد و تەوەری سەرەکیی باسەکەش بریتی بوو لەوەی: چۆن وەرزش بکرێتە سەرچاوەی داهات و بۆچی لە کوردستان تەنیا وەک خولیایەک ماوەتەوە؟