تەرمی فازڵ بەرواری لە دهۆک بەخاکسپێردرا

21-09-2018
پێشەوا عومەر
رۆڵێکی زۆری هەبوو لە شەڕی دژی داعش
رۆڵێکی زۆری هەبوو لە شەڕی دژی داعش
نیشانەکردن فازڵ بەرواری
A+ A-

رووداو - دهۆک 

تەرمی فازڵ بەرواری، فەرماندەی فرقەی زێڕینی عێراق لە دهۆک بەخاکسپێردرا.


رۆژی پێنجشەممە 20-9-2018، فازڵ جەمیل بەرواری فەرماندەی قارەمانی فرقەی زێڕین، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی 52 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

فازڵ بەرواری رۆڵێکی زۆری هەبوو لە شەڕی دژی داعش لە عێرقدا.

لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەیدا کۆنسوڵی ئەڵمانیا و فەرماندەکانی فیرقەی زێڕین ئامادەبوون.

فازڵ جەمیل بەرواری

لەدایکبووی ساڵی 1966 لە دهۆک 
پلەی لیوا بوو، فەرماندەی فرقەی تایبەتی یەک بوو
 لە شەڕی دژ بە داعشدا رۆڵێکی گرنگی هەبووە و خوولێکی سەربازی لە وڵاتی هەنگاریا تەواوکردووە

 

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە