رووداو - سلێمانی
لەگەڵ بەرفراوانبوونی شارەکان و زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان لە باشووری کوردستان، رێژەی تاوانیش زیاد دەکات، کەمیی تیمی بەڵگەی تاوان لە نێو ئەو شارانەدا کێشەی بۆ دەزگا ئەمنییەکان درووستکردووە ، بە نموونەش لە پارێزگای سلێمانی تەنیا یەك تیم هەیە کە كاری پۆلیس و پرۆسەی لێكۆڵینەوەی دژوارتر كردووە.
لە پارێزگای سلێمانی، تەنیا یەك تیمی بەڵگەی تاوان هەیە، ئەمە هێندەی دیكە كاری پۆلیس و پرۆسەی لێكۆڵینەوەی دژوارتر كردووە. بۆ ئاشكراكردنی تاوانبارانی تاوانە جۆراوجۆرەكان، پۆلیسی سلێمانی تەنیا چاوی لەو تەنیا تیمەیە تاوەكو بگەنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان.
وەك تیمی بەڵگەی تاوان دەڵێن، ئەوان لە دوو كاتدا زۆر ماندوو دەبن و كارەكانیان قورس دەبێت ئەویش كاتێک كە لێبوردنی گشتی بۆ زیندانەكان دەردەچێت، هەروەها كەرەستەكانیشان لە ئاستێكی پێشكەوتوودا نییە.
لە پارێزگای سلێمانی تەنیا 52 لێكۆڵەری دادوەری و 7 ئەفسەری لێكۆڵەر وەك تیمی بەڵگەی تاوان كاردەكەن، لە شەو و رۆژێكدا 1 ئەفسەر و 12 لێكۆڵەری دادوەری لێكۆڵێنەوە لە تاوانەكان دەكەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ