رووداو- هەولێر
مەروان هەوڵی دا كێشەی دوو كوڕەكەی كە لەسەر مۆبایلێك بەشەڕ هاتبوون، چارەسەر بكات، بەڵام دواتر یەكێك لە كوڕەكانی كە تەمەنی 13 ساڵە، لە شیرینی خەودا زیاتر لە 10 فیشەكی پێوەدەنێت و دەیكوژێت و دایكیشی بریندار دەكات.
ئەم رووداوە شەوی 15/12/2015 لە گوندی بێستانەی سەر بە ناحیەی قوشتەپەی شاری هەولێر رووی دا. مەروان شوكر، 35 ساڵ، پێشمەرگە بوو، ئەوكاتانەی لە دەوام دەگەڕایەوە بە ئامێری بلۆك سەرخستن بلۆكی بۆ باڵەخانە و خانووە دوو نهۆمی و سێ نهۆمییەكان سەردەخست.
كێشەكە لەسەر چی بووە؟
نەقیب هۆگر عەزیز گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە (رووداو)ی راگەیاند، دوای ئەوەی باوكی ئەو مێرمنداڵە داوای لە كوڕەكەی كردووە بخوێنێ، بەڵام بووەتە دەمەقاڵەیان و بەو هۆیەوە باوكی كوشتووە و دایكیشی بریندار كردووە.
بەڵام خێزانی كوڕەكە قسەیەكی دیكەیان هەیە و دەڵێن كێشەكە لەسەر مۆبایل بووە. ئەردەڵان شكور برای مەروان لە دووەم رۆژی پرسەی براكەیدا بە (رووداو)ی گوت "شەوی رووداوەكە كاتێك مەروان لە ئیش گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە ماندوو بووە، هەردوو كوڕەكەی (م) و (ع) لەسەر مۆبایل دەمەقاڵێ لە نێوانیاندا دروست بووە، باوكیشیان زللەی لە هەردووكیان داوە و پێیگوتوون بڕۆن بخەون".
پێدەچێ (م) ئەو زللەیەی باوكی پێ قبووڵ نەكرابێ، بۆیە كاتێك باوكی دەخەوێ، ئیدی ئەو كاری خۆی دەكات. ئەردەلان گوتی "كاتێك دایك و باوكی خەوتوون، (م) چەكی باوكی دەرهێناوە و دەستڕێژی گوللەی لە باوكی كردووە و 10 فیشەكی پێوەناوە و كوشتوویەتی، كاتێك دایكی ویستوویەتی رێگری لێ بكات، تەقەی لەویش كردووە و برینداری كردووە. دواتر هەڵاتووە.
مامی تۆمەتبارەكە رووداوەكەی بەلاوە سەیرە، چونكە پێشتر ماڵی ئەو برایەی هیچ كێشەیەكی خێزانییان نەبووە و گوتی "برازاكەم باوكی زۆر خۆشدەویست و پێمان سەیرە كارێكی لەو شێوەیەی بەرامبەر كردووە، ئەو برایەشی كە دەمەبۆڵەی لەگەڵیدا بووە، لە دوای رووداوەكەوە ناتوانێ بە باشی قسە بكات و تاساوە".
تا ئامادەكردنی ئەم راپۆرتەش (م)ی تۆمەتبار دەستگیر نەكرابوو، بەڵام ماڵی باوكی مەروان بڕیاریان داوە بكوژەكە رادەستی هێزەكانی پۆلیس بكەن، ئەردەلان گوتی "پۆلیس داوای بكوژەكە دەكات و ئێمەش رادەستی ئەوانی دەكەین، بەڵام جارێ سەرقاڵی پرسەی مەروانین".
ئەو رووداوە بووەتە مایەی سەرسوڕمانی دانیشتووانی گوندەكەشیان كە دەڵێن ماڵی مەروان تاوەكو ئێستا هیچ كێشەیەكیان نەبووە، هاوسێیەكی ماڵی مەروان كە دەڵێ چەندین ساڵە لە نزیكەوە دەیانناسێ، گوتی "ئەو شەوە نزیكەی كاژێر 10.30 خولەك هاوسێیەكمان پێیگوتم لە ماڵی مەروان گوێم لە تەقە بوو، كاتێك چووین بینیمان مەروان و ژنەكەی خوێنیان لەبەر دەڕوات، مەروان گیانی دەرچووبوو، بەڵام ژنەكەی مابوو، بۆیە بە پەلە گەیاندمانە نەخۆشخانە.
ئەو هاوسێیەیان دەڵێت رووداوەكە هێندە كاریگەریی لەسەریان هەبووە، ئەو شەوە هیچ كەسێك لە گوندەكە نەخەوتووە. گوتیشی "پێشتر نەمانزانیوە ماڵی مەروان كێشەیان هەبووبێت، خۆی پێشمەرگە و كەسێكی كاسبكار بوو، منداڵەكانیشی رێكوپێك بوون".
(م)ی تۆمەتبار و براكەی لە قوتابخانە پێكەوە بوون. مامۆستایەكی قوتابخانەكەیان بۆ (رووداو)ی گێڕایەوە كە رۆژی رووداوەكە تۆمەتبارەكە دەوامی خۆی كردووە و هەستیان نەكردووە كێشەی هەبێت. لەبارەی تۆمەتبارەكەش گوتی "لەخوێندندا مامناوەند بوو، هیچ ساڵێك لە خوێندن دوانەكەوتووە، بۆیە كە گوتیان كێشەكە لەسەر خوێندن بووە، باوەڕمان نەكرد". سەبارەت بە هەڵسوكەوتی قوتابییەكەش لە قوتابخانە، ئەو مامۆستایە گوتی "خوێندكارێكی لەسەرخۆ بوو، تاوەكو ئێستا نەمانزانیوە شەڕی كردبێت و بۆ ئیدارە بانگ كرابێت".
لە ماوەی چارەكی كۆتایی ئەمساڵدا ئەوە دووەم حاڵەتی هاوشێوەیە لە كوردستان روودەدات. شەوی 8/9/2015 لە گەڕەكی شێخانی قەزای سەیدسادقی سەر بە پارێزگای سلێمانیش، گەنجێكی تەمەن 17 ساڵان باوكی خۆی لە خەودا بە 11 فیشەك كوشت و دایكیشی بە 6 فیشەك بریندار كرد، بەڵام دوای 15 كاژێر پۆلیس دەستگیری كرد.

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ