رووداو دیجیتاڵ
به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنه‌كانى كريسمس و سه‌رى ساڵى تازه‌ى زايينييه‌وه، سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان رێوڕه‌سمێكى پێشوازى و ئێواره‌خوانێكى بۆ ديپلۆمات و نوێنه‌رانى وڵاتان و هاوپه‌يمانان له هه‌رێمى كوردستان ساز كرد.
وەکو لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، هەریەک لە نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرانى سه‌رۆك و نوێنه‌رى تايبه‌تى سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌يه‌ک له وه‌زيران و به‌رپرسانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و باڵيۆزى وڵاتان ئاماده‌ى بوون.
لە مەراسیمەکەدا، فه‌وزى هه‌ريرى، سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، له وته‌يه‌كى به‌خێرهێناندا، به ناوى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، پيرۆزباييى جه‌ژنه‌كانى كريمس و سه‌رى ساڵى تازه‌ى زايينى له ئاماده‌بووان كرد. هەروەها "سوپاس و پێزانينى گه‌لى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگيريى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها هيواى ساڵێكى تازه‌ى ئارام و ئاسووده و پێشكه‌وتنى بۆ هه‌مووان خواست".
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له په‌راوێزى رێوڕه‌سمه‌كه‌دا، چه‌ند تابلۆيه‌كى هونه‌ريى هه‌ڵپه‌ڕكێى كوردى پێشكه‌ش كراون.