وەزارەتی ناوخۆ: پێبژاردنی دووهێندەی سزاکانی هاتووچۆ راگیرا

22-01-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، دووهێندەکردنی سزاکانی هاتووچۆ کە بڕیاربوو مانگی داهاتوو بچێتە واری جێبەجێکردنەوە، راگیراوە.
 
ئەو وەزارەتە دەشڵێت، هەرکەسێک تاوەکو کۆتایی ساڵی رابردوو بەهۆی کەم دەرامەتی یان بێئاگایی لە رێنماییەکان کەوتوونەتە سزای گرێبەستی ئەلیکترۆنی، لێبوردنیان بۆ دەرچووە.
 
وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، هەرکاتێک سزای هاتووچۆ دران بچن پاکتاوی بکەن بۆ ئەوەی سزایان لەسەر کۆنەبێتەوە.
 
 
دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان
 
لە بەرژەوەندی هاووڵاتیان، وەزارەتی ناوخۆ فەرمانێکی گرنگی وزاری دەرکرد
 
بەڕێز رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی دووشەممە رێککەوتی 22-01-2024 بە فەرمانی وزاری ژمارە 2500 و بۆ بەرژەوەندی هاووڵاتیان فەرمانێکی وزاری گرنگی واژۆ کرد.
 
بە گوێرەی فەرمانەکە، هەموو ئەو هاووڵاتیانەی لە ماوەی ڕابردوو تاوەکو 31-12-2023 بەهۆی کەم دەرامەتی یان بێئاگایی لە رێنماییەکان کەوتوونەتە سزای گرێبەستی ئەلیکترۆنی، لێبوردنیان لەو سزایە بۆ دەرچوو. وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاووڵاتیان دەکات کە لەمەودوا لە ماوەی یاسایی گرێبەستی ئەلیکترۆنی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل بۆ کڕیار بگوازنەوە بۆ ئەوەی توشی سزای دارایی و کێشەی یاسایی و کۆمەڵایەتی نەبن.
 
هەروەها بڕیاری دووبەرامبەرکردنی سزاکانی سەرپێچی هاتووچۆ کە پێشتر بە فەرمانی وزاریمان ژمارە 25582 لە 10-09-2023 بە پشتبەستن بە بەشی (20) لە یاسای هاتووچۆ ژمارە (86)ی ساڵی 2004 دەرچوو بوو، لەبەر باری دارایی هاووڵاتیان و تەواونەبوونی ئامادەکارییە تەکنیکییەکان راگیرا.
 
فەرمانەکە داوا لە هاووڵاتیان دەکەن بۆ سەلامەتی خۆیان و شوفێر و بەکارهێنانی شەقامەکان، پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان بن.
 
ئەمەی خوارەوە دەقی فەرمانە وزارییەکەیە:
 
لەبەر بەرژەوەندی گشتی، بە پێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، بڕیارماندا بە:
یەکەم: لێخۆشبوون لە سزای دواکەوتنی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل (سزای گرێبەستی ئەلیکترۆنی) کە رێکخراوە بە گوێرەی رێنمایی ژمارە (3)ی ساڵی 2021 و هەموارەکانی. ئەم لێخۆشبوونە هەموو ئەو شوفێرانە دەگرێتەوە کە تا 31-12-2023 سزای داراییان هاتووەتە سەر بەهۆی نەگواستنەوەی خاوەندارێتی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کڕیویانە، ئینجا بەهۆی کەم دەرامەتی بێت یان بێئاگایی لە رێنماییەکان. پێویستە لەمەولا هاووڵاتیان لە ماوەی یاساییدا خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل بۆ کڕیار بگوازنەوە بۆ ئەوەی لە سزای دارایی و کێشەی یاسایی و کۆمەڵایەتی بەدوور بن.
 
دووەم: راگرتنی کارکردن بەو بڕگەیەی فەرمانی وزاریمان ژمارە 25582 لە 10-09-2023 کە تایبەتە بە جێبەجێکردنی بەشی (20) لە یاسای هاتووچۆ ژمارە (86)ی ساڵی 2004 لە دوای 28-02-2024، ئەمەش لەبەر رەچاوکردنی بارودۆخی دارایی هاووڵاتیان و هەروەها تەواونەبوونی ئامادەکارییە تەکنیکییەکانی ئاگادارکردنەوەی هاووڵاتیان لە کاتی ئەنجامدانی سەرپێچی هاتوچۆ.
 
داوا لە هاووڵاتیان دەکەین خۆیان لە سەرپێچی هاتوچۆ بپارێزن و پابەندی یاسا و ڕێنماییەکان بن. لە کاتی ئەنجامدانی هەر سەرپێچییەک، بە زووترین کات پاکتاوی دارایی بکەن بۆ ئەوەی سزایان لەسەر کۆنەبێتەوە و ئەو سزا داراییەش ببێتە رێگر لە ئەنجامدانی سەرپێچی دیکە.
 
رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە