لە شەڕی نێوان دوو ماڵباتدا لە سنووری چەمچەماڵ سێ کەس کوژران

22-03-2025
پێشەوا بەختیار
وێنەی سێ کوژراوەکە
وێنەی سێ کوژراوەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە گوندێکی سەر بە قەزای چەمچەماڵ، دوو ماڵبات لەسەر زەویوزار بووە شەڕیان و "سێ کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش برینداربوون."
 
شەڕەکە لە گوندی قاسم بەگزادەی ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ روویدا. بەگوتەی هاوتا عەزیز، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش، دوو ماڵباتەکە ئامۆزای یەکترن و "دوو لە کوژراوەکان بران."
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدییای رووداو، کوژراو و بریندارەکەی دیکەش برای یەکدی بوونە. 
 
ئەوانەی کوژراون بریتین لە هێمن محەممەد، شۆڕش محەممەد و ساڵح شەریف.
 
بەگوتەی کەسوکاری کوژراوەکان، دوو ماڵباتەکە لە کۆنەوە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییان هەبووە، وردە وردە کێشەکە سەری هەڵداوەتەوە و ئێوارەی ئەمڕۆ، لەسەر زەویوزار تەقەیان لە یەکدی کردووە و لە ئەنجامدا سی کەس گیانیان لەدەستداوە. 
 
دایکی یەکێک لە کوژراوەکان بە رووداوی گوت، کوڕەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ چووە باخەکەی ئاو بدات و نانی ئێوارە لەوێ بخوات، بەڵام لەوێ تووشی ئەم کێسەیە دەبێت و دەکوژرێت. 
 
دوو ماڵباتەکە کێشەکەیان داوەتە دەست یاسا و داوا دەکەن لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بکەن و ئەوان دەستنیشانی بکەن، کامەیان هۆکاری دەستپێکردنی تەقەکردنەکە بوون.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سەندیكای رۆژنامەڤانانی ئەورووپا.

سەندیكای رۆژنامەڤانانی ئەورووپا سەنتەرێكی چاودێری لە هەرێمی كوردستان دەكاتەوە

بڕیارە سەندیكای رۆژنامەڤانانی یەكێتیی ئەورووپا، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ رێكخراوی پەیامنێران، سەنتەرێكی چاودێری لە هەرێمی كوردستان بكاتەوە. ئامانج لەو سەنتەرە چاودێریكردنی ئازادیی رادەبڕین و ئازادیی كاری رۆژنامەڤانیی دەبێت.