ڤیدیۆ؛ دانپێدادانانی ئەو كەسەی دەستدرێژی كردووەتە سەر منداڵان

22-05-2016
سەنگەر عەبدولڕەحمان
سەنگەر عەبدولڕەحمان @sangarrudaw
.....
.....
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئاسایشی هەولێر کەسێکی بە تۆمەتی دەستدرێژی سێکسى دەستگیرکرد، كە دەستدرێژیی سێکسی کردووەتە سەر چەندین منداڵ و لە دانپێدانانێكی تایبەت بۆ رووداو باس لە چۆنێتی ئەنجامدانی ئەو كارە دەكات.

تۆمەتبارێك، كە لە هەولێر دەستدرێژی سێکسی كردووەتە سەر چەند منداڵێك، لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکرا. 

رووداو هەندێک گرتەی ڤیدیۆیی دەستکەوتووە، کە تێدا تۆمەتبار دەستدرێژی دەکاتە سەر منداڵێکی پێنج ساڵان، دوو رۆژ دواتر دیسان دێتەوە بۆ هەمان منداڵ، بەڵام باوکی پێی دەزانێت و ئەویش هەڵدێت.

ئەو كەسە تۆمەتبارە بە 10 دۆسیەی دەستدرێژی كردنە سەر منداڵان. چەند مانگێکە پۆلیس و ئاسایش بەدوایدا دەگەڕان، لەئەنجامدا دوای ئەوەی خراوەته ژێر چاودێری تووندەوە، دەستگیرکرا.

تۆمەتبارەکە لە مزگەوت، گەڕەک و شوێنە پەنهانییەکاندا منداڵانی فریوداوە و بەبیانووی جۆراوجۆرەوە بۆ شوێنی لاچەپ و نهێنی بردوون و دەستدرێژی سێکسی کردوونەتە سەر.

لە ڤیتیەكەی رووداو-دا تۆمەتبارەکە لە کامێراکانی چاودێرییدا دەردەکەوێت، لەو گەڕەکانەدا کە چۆڵن بە دوای منداڵاندا دەگەڕێ بۆ مەرامی سێکسی.

تەمەتبارەكە، كە تاوەكو ئێستاش لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە، تەمەنی 34 ساڵە، ژنی هەبووە بەڵام لێی جیابووەتەوە، هاوكات خاوەنی منداڵێکی شەش ساڵانە.

ماوەیەکی زۆر لە ژێر چاودێری ئاسایشدا بووە، چونکە گومانی ئەوەی لێکراوە، ئەو منداڵەی کە كۆتایی مانگی 11ی 2015 لە مزگەوتێکی شاری هەولێر دەستدرێژی کرایەسەری، هەر ئەو بووبێت.

ئەو تۆمەتبارە لە دوکانێکی کەمالیاتدا لە هەولێر کاریکردووە، بەڵام بەردەوام لە بۆسەدا بووە بۆ خەڵەتاندنی منداڵان و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەریان. پەیامنێری رووداو چووەتە دوكانەكە و لێدوانی خاوەنی دوكانەكەی وەرگرتووە.
 
سەرتیپ گەردی، خاوەن دوکانەکە دەڵێت، هەرگیز نەیزانیوە ئەو کەسەی چوار ساڵە لە لای شاگردە، کارێکی لەو جۆرە دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە