رووداو - سلێمانی
رۆژی یەکشەممە 22-5-2016 هەواری شار بە بەشداری هاونیشتمانییەکی زۆر و کەسایەتییە سیاسیەکانی کوردستان لە شاری سلێمانی کرایەوە.
پرۆژەكە لە ساڵی 2004ـەوە كاركردن تێیدا دەستیپێكردووە، كە ئەو كات د. بەرهەم ساڵح، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان- كابینەی سلێمانی بوو.
بەرهەم ساڵح لەنێو پرۆژەكە بە رووداوی گوت "ساڵی 2004 سەرۆكی حكومەت بووم، ئەو كات سلێمانی رێژەی سەوزایی كەمبوو، بۆیە داوام لە راوێژكارەكانم كرد كرد جێگەیەك دیارییكەن بۆ پارك، چەند شوێنێك هاتەوە، بەڵام دواتر ئەم دۆڵە رووتەمان دیاریكرد. ناوەكەی بەخۆیەوە بوو، چونكە شوێنی كشتوكاڵ نەبوو".