15 Photos
رووداو - سلێمانی
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رۆژی دووشەممە 22-5-2017 سەردانی گڵکۆی نەوشیروان مستەفای کرد و تاجەگوڵینەی لەسەر گۆڕی دانا و فاتیحای خوێند.
نێچیرڤان بارزانی و شاندە باڵاکەی پارتی کە یاوەری بوون لەلایەن چیا و نما، دوو کوڕەکەی نەوشیروان مستەفا و هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی گۆڕان پێشوازیان لێکرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتەیکدا باسی لەوە کرد "کاری هاوبەشی زۆرمان لەگەڵ کاک نەوشیروان هەبوو، دەستکەوتەکانمان زیاترن لە ناکۆکییەکان". لەبەرامبەردا عومەری سەید عەلی، هەڵسوڕاوی دیاری گۆڕان گوتی "هیوادارین کێشەکان لەگەڵ پارتی بە گفتوگۆ چارەسەر بکەین"
داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار