دادگەی ئامەد بڕیارێكی لە بارەی شێخ سەعیدی پیرانەوە هەڵوەشاندەوە

22-05-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

چوارەمین دادگای کارگێڕیی ئامەد، بڕیاری قەدەخەکردنی یادکردنەوەی شێخ سەعیدی هەڵوەشاندەوە، کە لەلایەن پارێزگارەوە دەرکرابوو. 
 
دادگای کارگێڕیی ئامەد بە هۆکاری ئەوەی، "ئامانجی بەرژەوەندی گشتی نییە" و "دەستوەردانە لە بەکارهێنانی مافە بنەڕەتییەکان" بڕیارەکەی دەرکردووە. 
 
پارێزگای ئامەد بەرنامەی یادکردنەوەیەی "شەوی بیرەوەریی پاڵەوانانی راپەڕینی 1925" قەدەخە کرد، کە بڕیار بوو لە 13ـی شوباتدا لە ناوەندی کۆنگرە و رۆشنبیریی چاند ئامەد بۆ شێخ سەعید و هاوڕێکانی بکرێت.
 
شێخ سەعیدی پیران و 46 هاوڕێی ساڵی 1925 لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیا لە سێدارە دران.
 
پارێزگای ئامەد، بە پاساوی ئەوەی "نیشانەی جیدی هەن کە ئاسایشی گشتی و ئارامی بە شێوەیەک تێکدەدات، کە ژیانی ئاسایی رادەگرێت" بەرنامەکەی قەدەخە کردبوو.  
 
پارێزەر مەهدی ئۆزدەمیر، لە هەمان رۆژدا لە دژی قەدەخەکردنەکە داوایەکی لە دادگەی کارگێڕی تۆمار کرد. لە داواکارییەکەدا رایگەیاندبوو، بڕیارەکە پێچەوانەی رێککەوتننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا و دەستوورە، مافی رێکخستنی کۆبوونەوە و خۆپیشاندان دەتوانرێت بە یاسا سنووردار بکرێت، بڕیاری قەدەخەکردنەکە هیچ بنەمایەکی یاسایی بەرچاوی نییە و کارەکە لە رووی ئامانج و هۆکار و دەسەڵاتەوە نایاساییە.
 
چوارەمین دادگەی کارگێڕیی ئامەد، بڕیاری قەدەخەکردنەکەی هەڵوەشاندەوە. دادگە لە بڕیارەکەیدا ئاماژەی بەوە دا، هیچ زانیارییەکی هەواڵگری نییە کە بیسەلمێنێت لە کۆبوونەوەی پلاندانراودا رەفتاری "هاندەر" یان "نایاسایی" بکرێت.
 
لە بڕیارەکەدا هاتووە، "ئەو هەڵسەنگاندنانەی لەبارەی مەرجی ئاسایشی نەتەوەیی، ئاسایشی گشتی، پێشگرتن لە کردنی تاوان، پاراستنی تەندروستیی گشتی و رەوشتی گشتی یان ماف و ئازادییەکانی کەسانی تر کراون لەسەر بنەمای ئەگەرن و ناتوانرێت بکرێتە بنەمای کارەکە." 
 
بەپشتبەستن بەو بنەمایانە چوارەمین دادگای کارگێڕیی ئامەد، بڕیارەکەی پارێزگاری ئامەدی هەڵوەشاندەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە