رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کەسێک تەقەی لە باوک و برایەکی خۆی کردووە، بەهۆیەوە باوکی کەسەکە گیانی لە دەستداوە و براکەشی بریندار بووە.
لە راگەیێندراوەکەی پۆلیسدا، کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوکراوەتەوەە، هاتووە: "کاژێر 01:30ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی کوشتن ئاگادارکراینەوە لە بنەسڵاوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە."
پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەڵێت: "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت، کە تۆمەتبارێک بە ناوی (م) بەهۆی کێشەیەکی خێزانییەوە تەقەی لە باوکی خۆی بە ناوی (سەفیر موراد سابیر) کردووە؛ باوکی دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".
بەگوێرەی پۆلیسی هەولێر، هەمان تۆمەتبار تەقەی لە برایەکی خۆی بە ناوی (میران سەفیر موراد) کردووە و برینداری کردووە.
پۆلیسی هەولێر لەبارەی چارەنووسی تۆمەتبارەکەوە دەڵێت: "لە ماوەیەکی پێوانەیی کورتدا تۆمەتبار دەستگیرکرا".
پۆلیسی هەولێر پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ