کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێک لە پارێزگای دهۆک

دیمەنێک لە پارێزگای دهۆک

kurdistan

یەکگرتوو لە سەر پۆستەکانی ئیدارەی دهۆک گلەیی لە پارتی هەیە

عوبەید رەشاڤایی

عوبەید رەشاڤایی

22-06-2016
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عوبەید رەشاڤایی
عوبەید رەشاڤایی22-06-2016

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

رووداو- دهۆک

لەسەر دواکەوتنی هەندێک پۆستی ئیداری لە سنووری پارێزگای دهۆک کە بەپێی رێککەوتن بەشی یەکگرتووە ، بەرپرسانی ئەو حیزبە گللەییان لە پارتی و حکومەت هەیە.


غازی سەعید، سەرپەرشتی لیژنەی دانووستاندنی یەکگرتوو لەگەڵ پارتی لە دهۆک بە(توڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "بەپێی رێککەوتنی نێوان ئەوان و پارتی پێشی دە مانگ یەکگرتوو رازیبووە بە بەشداریکردن لە حکومەتی ناوخۆیی دهۆک بە 25 پۆست و تاوەکو ئێستاش ناوی هەندێک لە کاندیدەکانیان لە ئەنجوومەنی وەزیران نەگەڕاوەتەوە بۆ دەستبەکاربوونیان و ئەمەش گلەیی لای کادیرانی یەکگرتوو دروستکردووە".

غازی سەعید گوتیشی "لە سەر ئەو بابەتە پێش چەند رۆژێک لەگەڵ پارێزگاری دهۆک کۆبوونەوە و بەڵێنیان داوە پۆستەکانی دیکەش پڕ بکرێتەوە".

عوسمان یونس، جێگری پارێزگاری دهۆک بۆ کاروباری تەکنیکی لەسەر لیستی یەکگرتوو بە(رووداو)ی راگەیاند "تا ئێستا حەوت پۆست لە سەرجەمی بیست و پێنچ نەگەڕاوەتەوە، بەڵام ئەوان دەڵێن کێشەی یاساییان هەیە".

لە بارەی کێشەکانی یاسایی ئەو حەوت کاندیدە، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیران بە (رووداو)ی راگەیاند: "یەکگرتوو بۆ پوستی بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین لە دهۆک کەسێکی کاندید کردووە کە باوەڕنامەی دبلومی هەیە، ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانە کە دەبێت ئەوی دەبێتە بەڕێوەبەری گشتی بڕوانامەکەی لە بەکالۆریۆس کەمتر نەبێ، هەروەها دو پۆستی راوێژکاری پارێزگار لە یاسای ئەنجوومەنی پاریزگاکان دا نییە کە ئەویش لەگەڵ ئەو پوستانەدایە، لەگەڵ ئەمەشدا چوار کاندیدی دیکەی یەکگرتوو بۆ هەندێک پوست دانەمەزراون، دامەزراندنیش لەم کاتەدا ئاسان نییە".

یەکگرتوو دووەم فراکسیۆنە داوی فراکسیۆنی پارتی و خاوەن سێ کورسییە لە ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆک، لە مانگی هەشتی ساڵی رابردوو یەکگرتوو لەگەڵ پارتی رێککەوتنێکی ئیمزاکرد بۆ  بەشداریکردنی یەکگرتوو لە حکومەتی ناوخۆیی دهۆک بە 25 پۆست کە گرنگترینیان جێگری پارێزگار و دوو بەڕێوەبەری گشتی و چوار بەڕێوەبەری ناحیەن.

بابەتی پەیوەندیدار

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا
کوردستان22-11-2026

کرێکارێک لە بۆکان بەهۆی رووخانی دیوار بە سەریدا گیانی لەدەستدا

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن
کوردستان22-11-2026

قوتابخانەکانی سێ گوندی پارێزگای سنە بەهۆی هەڵامەتەوە سێ رۆژ دادەخرێن

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا
عێراق22-11-2026

سێ کەس بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆیەک لە شاری هیتی پارێزگای ئەنبار گیانیان لەدەستدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە