دەمیرتاش ئیدانەی کوشتنی مامۆستایەک لەلایەن پەکەکەوە دەکات

22-07-2017
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
نیشانەکردن دەمیرتاش
A+ A-

رووداو - ئیستەنبوڵ

دەمیرتاش ئیدانەی کوشتنی مامۆستاکەی رووها لەلایەن پەکەکەوە دەکات و بە کارێکی "وەحشیگەرانە" ناوی دەبات.
 
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، کە ئێستا لە زیندانە و پرۆسەی دادگاییکردنی درێژەی هەیە، لەبارەی کوژرانی مامۆستا نەجمەدین یڵماز-ـەوە رایگەیاند "ئیدانەی کوشتنی مامۆستا نەجمەدین دەکەم. بێ دوودڵی ئیدانەی دەکەم و نەفرینی لێ دەکەم. وەحشیگەرییەکی لەمشێوەیە هیچ پاساوێکی مەشروع و ئەخلاقیی نییە''.

دەمیرتاش سەرەخۆشی لە کەسوکاری مامۆستاکە دەکات و دەڵێت "ئێمە کوشتنی لەمشێوەیە قبوڵ ناکەین، بەهیوام بەر رەحمەتی خودا بکەوێ".

مامۆستا نەجمەدین یڵماز، کە لە گوندێکی سنووری پارێزگای رووها وانەی دەگوتەوە، رۆژی 16-6-2017 لەکاتی گەڕانەوەی بۆ زێدی خۆی (گوموشخانە)، بێسەروشوێن بوو، رۆژی 12-7-2017 تەرمەکەی لە ناوچەی پولومور دۆزرایەوە.

حکومەتی تورکیا پەکەکە بە کوشتنی ئەو مامۆستایە تۆمەتبار دەکات، پەکەکەش ‌هێشتا روونکردنەوەی لەسەر کوشتنەکەی بڵاونەکردووەتەوە.



داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە