تۆمەتباری کوشتنی باوک و کچێکی شێخان لە ئەڵمانیا دەستگیرکرا

22-07-2025
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەکی تایبەت بۆ رووداو ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ تۆمەتباری کوشتنی باوک و کچەکەی کۆمەڵگەی مهەتێ لە وڵاتی ئەڵمانیا دەستگیرکرا.
 
بەرەبەیانی رۆژی 20ـی ئەم مانگە، تەرمی کەسێک بە ناوی حازم عەلی ئاودی و کچەکەی بە ناوی شیرین حازم لە ناو ماڵەکەیان لە کۆمەڵگای مھەتێی سەر بە قەزای شێخان دۆزرانەوە، بە پێی قسەی کەسوکاری کورێکی حازم ئەم کارەی ئەنجامداوە.
 
رۆژی سێشەممە، 22ـی تەممووزی 2025، سەرچاوەیەکی تایبەت بە رووداوی راگەیاند، "بە ھاوکاری نێوان ھێزە ئەمنییەکانی ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەڵمانیا ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا و رێکاری پێویست دەگیرێتەبەر بۆ رادەستکردنەوەی بە ھەرێمی کوردستان."
 
تۆمەتبارەکە ھەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانیا بوو و هەڵاتبووە وڵاتەکە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە