هاووڵاتییەکی عێراقی لە باکووری کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

22-11-2023
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنجی دیکەش برینداربوون. یەکێک لەوانەی گیانی لەدەستداوە هاووڵاتی عێراقییە و چوار لە بریندارەکانیش عێراقین.
 
رووداوەکە درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر رێگەی دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیل لە شارۆچکەی سلۆپی روویدا.
 
بارهەڵگرێک کە شوفێرەکەی ناوی "ف. ت"یە و تا ئێستا ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی نەزانراوە، خۆی کێشاوە بە تەکسییەکدا.
 
لە رووداوەکەدا شۆفێری تەکسییەکە لەگەڵ شەش کەسی دیکە لە هەمان ئۆتۆمبێل بریندار بوون کە پێنج کەسیان هاووڵاتی عێراقین. 
 
یەکێک لە بریندارەکان بە ناوی "نەوزاد چ." کە تەمەنی 42 ساڵە لەگەڵ بریندارێكی دیکە بە ناوی "ئەیوب ئا." کە تەمەنی 47 ساڵە و هەڵگری وڵاتینامەی عێراقییە، برینیان سەخت بوو و لەلایەن تیمە پزیشکییەکانەوە بۆ نەخۆشخانەی دەوڵەت لە سلۆپی گوێزرانەوە.
 
سەرەڕای هەوڵی پزیشکیی، نەتوانرا ئەو دوو بریندارە رزگار بکرێن و لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو تەکسییە بەرەو دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل دەڕۆیشت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.