ئەو گەنجەی لە کەلار برایەکی کوشت، خۆیشی گیانیلەدەستدا

22-12-2018
فەلاح نەجم
هەڵۆ محەممەد، پەیامنێری رووداو لە گەرمیان زانیاری زۆرتر دەخاتەڕوو
هەڵۆ محەممەد، پەیامنێری رووداو لە گەرمیان زانیاری زۆرتر دەخاتەڕوو
نیشانەکردن کوشتن
A+ A-

رووداو - گەرمیان

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوای ئەوەی چوار رۆژ پێش ئێستا شەڕەتەقە لەنێوان سێ برا روویدا و یەکێکیان کوژرا، ئەمڕۆش ئەو گەنجەی کە تەقەکانی کردبوو، بەهۆی سەختی برینەکانی گیانیلەدەستدا.

رائید عەلی جەمال قەدووری ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا لەنێوان چەند برایەک لە گەڕەکی گۆرانی قەزای کەلار شەڕەتەقە دروستبوو؛ یەکێکیان بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە لە هەمان شوێن گیانیلەدەستدا، یەکێکی دیکەشیان برینداربوو. ئەو گەنجەشی تەقەکانی کردبوو سێ گوللەشی بەخۆیەوە نابوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی سلێمانی گیانیلەدەستدا..

گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئەو گەنجە بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرابوو، ناوی ( ه.ب.ن) لەدایکبووی 1984 بووە.

هەڵۆ محەممەد، پەیامنێری رووداو رایگەیاند، ئەو گەنجەی ئەمڕۆ گیانیلەدەستداوە ئەوەیان بووە کە خۆی سێ گوللەی بەخۆیەوە نابوو، هەروەها دوو براکەی دیکەشی بریندارکردبوو.

پەیامنێری رووداو دەڵێت، هۆکاری رووداوەکە ئەوە بووە، ئەو گەنجەی تەقەکانی کردووە چەند جارێک داوایکردووە پارەی پێبدرێت بۆ ئەوەی بچێتە ئەوروپا، هەرچەندە پارەکەیان بۆ کۆکردووەتەوە بەڵام بەشی نەکردووە، لەسەر ئەوەش شەڕەکە روویداوە.

رائید عەلی جەمال رایگەیاند، پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەگەرمیان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە