ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: ئامادەین بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ پارتی

23-01-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، دەرگەیان بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆبوونەوە کراوەیە و دەشڵێت، ناتەبایی "زیانێکی گەورە" لە خەڵک دەدات. ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیش دەڵێت، "بەمنزیکانەدا کۆبوونەوە دەکرێت. هەردوولا هەمان نیازمان هەیە."
 
رۆژی دووشەممە 23-01-2023، حاجی مەسیفی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەوەندەی ئاگاداربم هیچ پەیامێکی فەرمیی پارتی بۆ سەرکردایەتیی یەکێتی نەهاتووە بۆ کۆبوونەوە. ئەوەی هەیە لە سۆشیالمیدیاوە بووە، جگە لەو پەیامەی بەڕێز کاک مەسعود بارزانی کە لە خاڵی یەکەمی دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی باسی کردووە و داوای گفتوگۆ دەکات."
 
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گوتیشی، یەکێتی بۆ کۆبوونەوە "هەموو کاتێک دەرگەی لەسەر پشتە."
 
حاجی مەسیفی باسی لەوە کرد، "هەموو کورد تەبایی و یەکڕیزیی پێ خۆشە، ناتەبایی و پەرشوبڵاوی زیانێکی گەورە دەدات. هەموو کات تەبایی و پێکەوەژیان سەرمەشقی هەموو شتەکانن و بەوە دەگەینە هەموو ئامانجەکانمان."
 
هەر ئەمڕۆ دووشەممە، بڵند ئیسماعیل، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تاوەکو ئەمڕۆ کاتی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دیاری نەکراوە، بەڵام هەردوولا نیازی کۆبوونەوەیان هەیە و بەمنزیکانە کۆبوونەوە دەکرێت."
 
ئەو ئەندامەی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتیشی، "پەیامی پارتی ئاشکرایە، کە خواستی کۆبوونەوەمان هەیە. لە پەیامی جەنابی سەرۆک بارزانیشدا ئەوە خرابووەڕوو."
 
ماوەی چەند مانگێکە کێشە لە پەیوەندییەکانی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا زیادبووە و یەکدی بە چەندین تۆمەتی جیا تۆمەتبار دەکەن؛ بەو هۆیەوە لە ئۆکتۆبەری 2022ەوە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداریی کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی نەکردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و ئەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل، دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ.

بەرپرسێکی ئەمریکی: هەرێمی کوردستان هاوپەیمان و هاوبەشی 360 پلەی ئەمریکایە

شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەردانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیان کرد و رایانگەیاند، هەرێمی کوردستان "هاوپەیمان و هاوبەشێکی ستراتیژی 360 پلەی ئەمریکایە لە عێراق و ناوچەکەدا."