گالەری

23-02-2017
19 Photos
سەرتیپ عوسمان

رووداو - هەولێر 

کارگەی جگەرە یەکێکە لە کارگە دێرینەکانی سلێمانی و ساڵی 1956 لەلایەن وەزارەتی ئابووری عێراق لەسەر رووبەری 25 دۆنم زەوی دروستکراوە و ساڵی 1961 کەوتووەتە کار، تا ساڵی 1991 بە بەردەوامی کردووە.

کەشوهەوای سلێمانی هۆکاربووە بۆ چاندن و بەرهەمهێنانی توتن بۆیە کارگەکە لەم شارە کراوەتەوە.

ئێستا کارگەکە لە کار کەوتووە و کاری تێدا ناکرێت، سەرجەم ئامێرەکانی فرۆشراون جگە لە چەند ئامێرێک کە بۆ ئەرشیف هەڵگیراون.

لە ساڵانی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە کارگەکە دەڕوخێندرێت و دەکرێتە شوێنێکی بازرگانی، بەڵام ژمارەیەک هونەرمەند و رۆشنبیری سلێمانی دەنگی ناڕەزاییان بەرزکردوە و داوایان لە حکومەت کرد شوێنەکە بکرێتە ناوەندێکی کولتووری لە سلێمانی. 

دواتر حکومەت بڕیاریدا شوێنەگە بگوێزرێتەوە سەر وەزارەتی رۆشنبیری و کارگەکە بکرێتە ناوەندێک بۆ کۆکردنەوەی هۆڵەکانی شانۆ، سینەما و شێوەکاری، بەڵام قەیرانی دارایی رێگربووە لە بەرەوپێشچوونی کارەکە.


پێداچوونەوە: راوچی حەسەن