لە سلێمانی پێوەری زیرەک بۆ کارەبای ماڵان دادەنرێت

23-02-2018
فەلاح نەجم
نیشانەکردن سلێمانی کارەبا
A+ A-

رووداو - هەولێر

دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری لەنێو شاری سلێمانی راگیرا و وەزارەتی کارەبا پلانی دانانی پێوەرێکی دیکەی هەیە.

سیراوان محەممەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت پێوەری زیرەک بۆ هەموو بەشداربووێک دابنێت، ئەوانیش ناچاربوون پرۆسەی دانانی جوزەی 20 ئەمپێری لەنێو شاری سلێمانی رابگرن تا ئەو کاتەی فەرمانی دانانی پێوەری زیرەک دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، یان وەزارەتی کارەبا ئاگاداریان دەکاتەوە کە دەست بە دانانەوەی جۆزە بکەنەوە.

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، پێوەری زیرەک بە شێوازێکی مۆدێرن لە هەموو رووێکەوە کۆنترۆڵی کارەبای بەشداربووان دەکات و لەدەرەوەی ماڵان دادەنرێت.

بەگوتەی سیراوان محەمەد، دانانی جۆزەی 20 ئەمپێری لە قەزا و ناحیەکانی سنووری سلێمانی بەردوامە و سەرکەوتنی زۆر باشی بەدەستهێناوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە