قایمقامی کۆیە: لە شیواشۆک ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت دەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
گەشاو خالید
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی قەزای کۆیە دەڵێت، لە کێڵگەی نەوتی شیواشۆک دەستکراوە بە هەڵکەندنی بیری نوێ و پشکنین، بە مەبەستی هەناردەکردنەوەی نەوت، بەڵام دەستپێکردنەوەی کارەکان بە تەواوی چاوەڕێی بڕیاری وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانە.
 
رۆژی دووشەممە، 23ـی شوباتی 2026، تاریق حەیدەری بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند لیژنەیەکی ناردووە بۆ پشکنینی کێڵگەکە، ژمارەیەک بیری نوێ لێدراون بە ئومێدی دووبارە دەستبەکاربوونەوەی کێڵگەکە."
 
کێڵگەی نەوتی شیواشۆک دەکەوێتە سنووری نێوان کۆیە و تەقتەق، بە گوتەی تاریق حەیدەری، نزیکەی پێنج ساڵ دەبێت کارکردن تێیدا وەستاوە.
 
سەبارەت بە ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی کار، قایمقامی کۆیە گوتی: "بەشێک لەو کارمەند و ئەندازیارانەی کێڵگە نەوتییەکە گەڕێنراونەتەوە سەر کارەکانیان، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە بە تەواوی کەی دەستبەکار دەبێتەوە، چونکە بڕیاری کۆتایی لای وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە."
 
کێڵگەی نەوتی شیواشۆک، بەشێکە لە بلۆکی نەوتی تەقتەق، توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی 150 هەزار بەرمیلی رۆژانەی هەبوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەرمانەکە چەندین ساڵە لە وڵاتانی ئەورووپا قەدەخەکراوە

لەگەڵ رەنج؛ لە چەند پەلەوەرخانەیەکدا دەست بەسەر دەرمانێکدا گیراوە کە هۆکاری شێرپەنجەیە بۆ مرۆڤ

لە چەند پەلەوەرخانەیەکدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی، دەرمانێک دۆزراوەتەوە زیاتر لە 40 ساڵە لە ئەمریکا و وڵاتان قەدەخەکراوە و بە هەر ئاژەڵ و پەلەوەرێک بدرێت، ئیدی نەخۆش ناکەوێت، بەڵام ئەو کەسەی گۆشت یان هێلکەیان دەخوات، مەترسییەکی زۆری تووشبوونی شێرپەنجەی لەسەرە. ئەو دەرمانە لە هەرێمی کوردستان دەستی بەسەردا گیراوە و بنەبڕ کراوە.