ناسنامەی ئەو داعشەی پێشمەرگەکەی شەهید کرد ئاشكرا دەبێت

24-03-2015
مەحموود یاسین کوردی
نیشانەکردن داعش پێشمەرگە
A+ A-

رووداو- هەولێر

ناسنامەی ئەو چەكدارەی داعش كە پێشمەرگەكەی شەهیدكرد ئاشكرادەبێت.

رۆژی دووشەممە 23ی ئازاری 2015 پەیجەكانی سەر بە داعش لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆییان بڵاوكردەوە، تێیدا چەند چەكدارێكی داعش كە بە زمانی كوردی قسەدەكەن، هەڕەشە لە كوردستان دەكەن و پێشمەرگەیەكیش شەهید دەكەن.

ئەو چەكدارانەی داعش کە لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەون، بەشێكیان ناسراون لە نێو رێکخراوەکەدا، دیارترینیشیان ئەبو خەتابی كوردی و ئەبو هومامە.

لەهەمان گرتەی ڤیدیۆیی چەكدارێكی دیكە بە ناو ئەبو ئیسحاق قسەدەكات و هەر ئەویش پێشمەرگەكە شەهید دەكات،  ئەبو ئیسحاق داوا لە كوردە موسڵمانەكان دەكات: " كۆچ بكەن بەرەو ناوچەكانی داعش لە عێراق و شام''.

بەرزان عەلی حەمە، رۆژنامەنووس بە (تۆڕی میدیایی رووداو) ی راگەیاند:" ئەو تیرۆریستەی پێشمەرگەكەی شەهید كرد، كە خۆی بە ئەبو ئیسحاق ناساند دراوسێمانن لە گەڕەكی مەڵكەندی لە شاری سلێمانی و ناوی تەواوی (شاڵاو بەختیار)ە تەمەنی 18 ساڵە ماوەی زیاتر لە 6 مانگە پەیوەندی بە داعشەوە كردووە لە بنەڕەتدا خەڵكی قەزای پێنجوێنە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە