رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دانیشتووانی چەند شارێکی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەواڵی بیستنی دەنگی نائاسایی فڕۆکەی جەنگی و تەقینەوە بڵاودەکەنەوە، تاوەکو ئێستا هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی زانیارییەکانی پشتڕاستنەکردوونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، لە کاژێر 2:40 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە شاری ورمێ دەنگی بەهێزی فڕۆکەی جەنگی بیستراوە. هەندێک لە دانیشتووانی ناوچەی "بێهداری" لە ورمێ ئاماژە بەوە دەکەن، فڕۆکەکان لە بەرزاییەکی نزم فڕیون و دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێزیش بیستراوە.
هەر بەرەبەیانیی ئەمڕۆ لە شارەکانی سنە، مەریوان و قوروەش باس لە بیستنی دەنگی فڕۆکەی جەنگی و تەقینەوە دەکرێت.
هەروەها دانیشتووانی شاری تەورێز لە ناوەندی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵات، بە دەنگی چەند تەقینەوەیەکی بەهێز و نائاسایی بەئاگاهاتن و باس لە جووڵەی چڕی فڕۆکە جەنگییەکان دەکەن.
بەپێی زانیارییەکان کاژێر 02:30ی خوولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لانیکەم دەنگی دوو تەقینەوەی "زۆر بەهێز " لە ناوچە جیاجیاکانی شارەکە بیستراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ