رووداو دیجیتاڵ
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند، بە درۆن هێرش کراوەتە سەر کەمپی بنەماڵە سڤیلەکانیان لە نزیک شاری هەولێر.
شەوی دووشەممە، 23-3-2026، ماڵپەڕی فەرمی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رایگەیاند، ئەمشەو سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە دڕۆن هێرشی کردووەتە سەر بنکەی بنەماڵەکانی حیزب لە گوندی گردەچاڵ لە نزیک هەولێر.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕەکە درۆنەکە بەر بنکەی دەرمانی و تەندروستیی کەمپەکە کەوتووە.
لە 28ی شوبات کە هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێکرد، بنکەکانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و کەمپەکانی خێزانەکانیان بوونەتە یەکێک لە ئامانجەکانی هێرشەکانی سوپای پاسدارانی ئێران و گرووپە چەکدارەکانی عێراق.
سوپای پاسدارانی ئێران تائێستا چەند جارێک لە راگەیێندراوەکانیاندا رایانگەیاندووە، هێرشیان کردووەتە سەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کە لە هەرێمی کوردستان بنکە و بارەگایان هەیە.
بەپێی ئامارەکانی حدکا، لە دەستپێکی جەنگەکەوە تاوەکو ئێستا بە زیاتر لە 40 مووشەک و درۆن هێرشکراوەتە سەر کەمپە مەدەنییەکانی حیزبی دیموکرات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ