رووداو دیجیتاڵ
دوای ساڵێک لە دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، ئەم ساڵ لە ئیستەنبووڵ گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان و بە بەشداریی سەدان هەزار کەس بەڕێوەچوو.
سەرەڕای بارانبارین و کەشوهەوای سارد، بەشداربووان لە گۆڕەپانی یەنیکاپی لەنێو شاری ئیستەنبووڵ بە جۆشوخرۆشەوە ئاهەنگیان گێڕا.
نەورۆزی ئەم ساڵ لە باکووری کوردستان و بەتایبەتی لە ئیستەنبووڵ، بە شێوەیەکی بەرچاو جیاواز بوو لە ساڵانی پێشوو و وەک قەرەباڵخترین ئاهەنگ لە دوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتییەوە دادەنرێت.