رووداو دیجیتاڵ
ژنێکی 36 ساڵان لە بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان و لەدوای نەشتەرگەرییەکی جوانکاری، گیانی لەدەستدا.
ژنەکە ناوی (شۆخان عەبدوڵڵا) یە و، لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی سلێمانی نەشتەرگەریی جوانکاری بۆ کراوە. کەسوکارەکەی دەڵێن، دوای ئەو نەشتەرگەرییە تەندروستیی تێکچووە و گیانی لەدەستداوە.
کەسێکی نزیکی شۆخان بە رووداوی راگەیاند، "هیچ کێشەیەکی نەبووە و ساخ و تەندروست بووە، لە نەخۆشخانەیەکی تایبەت لە سلێمانی نەشتەرگەریی راکێشانی چەوریی ورگی بۆ کرا، دوای ئەوە گیانی لەدەستدا."
نەشتەرگەرییەکی شۆخان عەبدوڵڵا شەوی سێشەممە کراوە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئەو ژنە دایکی سێ منداڵە و لە بەریتانیا ژیاوە. رۆژێک پێش جەژنی رەمەزان گەڕاوەتەوە هەرێمی کوردستان.
کلیک بکە و هەموو شتێک لەبارەی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بزانە
کلیک بکە و هەموو شتێک لەبارەی نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەوری بزانە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ