بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ رووداو باسی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک کۆماری فەرەنسا دەکات.
فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پاریس بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەیاندا، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فرانسوا هۆلاند، سەرۆک کۆماری فەرەنسا باسیان لە کێشە و قەیرانەکانی سووریا، ئایندەی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێ کردووە.
دوای کۆبوونەوەکەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی فەرەنسا ، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو گوتی : لە کۆبوونەوەکان باسی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان کراوە و پێشیان گوتووین، کە "لە قۆناخی ئایندە پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان دەکەن".
فەلاح مستەفا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ئاشکرایکرد، کە بەرپرسانی باڵای فەرەنسا ئەوەیان پێراگەیاندوون، کە بەردەوام دەبن لە پشتیوانی و هاوکاریکردنی ئەو ئەزموونەی لە هەرێمی کوردستان بەدیهاتووە.
مستەفا هەروەها رایگەیاند، لەبەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارزانی رایگەیاندووە، کە ئەگەر حکومەتی عێراق سیاسەتەکانی نەگۆڕێت و لە کورد نەیەتە پێش، کورد بژاردەی دیکەی لەبەردەستە بەرامبەر حکومەتی عێراق بیگرێتەبەر.
بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشدا، کە کۆمەڵێک کۆمپانیای فەرەنسی لەهەرێمی کوردستان کاردەکەن و هۆلاندیش رایگەیاندووە، فەرەنسا بە تەنگ پەیوەندییەکانیەوەیەتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 23.5.2014، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەیاوەری شاندێکی حکومەت، سەردانی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆماری فەرەنسا (ئێلیزیە)ی کرد و لەلایەن فرانسوا هۆلاند، سەرۆک کۆماری فەرەنسا پێشوازیکرا و ماوەی یەک کاژێر کۆبوونەوە.
شاندەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، کە بە سەرۆکایەتی بارزانییە، پێکهاتووە لە فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەروەی حکومەتی هەرێمی كوردستان، كامەران ئەحمەد، وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێبوون و مەسرور بارزانی، راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان.
وەک بڕیارە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەشتەکەیدا، سەردانی ڤاتیکان و ئیتاڵیاش دەکات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
دوای کۆبوونەوەکەی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ گەورە بەرپرسانی فەرەنسا ، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو گوتی : لە کۆبوونەوەکان باسی پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان کراوە و پێشیان گوتووین، کە "لە قۆناخی ئایندە پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان دەکەن".
فەلاح مستەفا بۆ تۆری میدیایی رووداو ئاشکرایکرد، کە بەرپرسانی باڵای فەرەنسا ئەوەیان پێراگەیاندوون، کە بەردەوام دەبن لە پشتیوانی و هاوکاریکردنی ئەو ئەزموونەی لە هەرێمی کوردستان بەدیهاتووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ