رووداو - ھەولێر
ژمارەیەک خۆشنووسی کورد لە پێشبڕکێی نێودەوڵەتی خۆشنووسی عەرەبی لە تورکیا خەڵات دەکرێن.
بەبەشداری 688 کەس لە 36 وڵاتەوە دەیەمین پێشبڕکێی خۆشنووسی عەرەبی نێودەوڵەتی لە تورکیا بەڕێوەچوو، دواتر 113 کەس لە 18 وڵات سەرکەوتنیان لەو پێشبڕکێییە بەدەستھێنا.
بەشداربووان لە 11 جۆری نووسین پێشبڕکێیان کرد، ژمارەیەکی زۆر لە خۆشنووسانی کورد سەرکەوتنیان بەدەستھێنا و خەڵاتیان وەرگرت.
خەڵاتی خۆشنووسە كوردەكان:
* فەرھاد یاسین نادر، لە ھەولێر خەڵاتی یەکەمی بەدەستھێنا لە جۆری خەتی کوفی.
* سیروان کەمال، خەڵاتی یەکەم لە جۆری خەتی نەسخ بەدەستھێنا.
* سامان کاکە دێوانە، لە ھەولێر خەڵاتی ڕێزلێنانی بەستھێنا
* خەلیل ئەحمەد حسێن، خەڵاتی رێزلێنانی لە خەتی نەسخ بەدەستھێنا.
لوقمان محەممەد یوسف، لە رانیە خەڵاتی رێزلێنانی بەدەستھێنا.
* عەونی عادل عەباس، لە کەرکووک خەڵاتی دووەمی لە خەتی رێحانی و موحەقەق بەدەستھێنا.
* ھادی سەڵاح، لە کەرکووک خەڵاتی سێیەم لە جۆری خەتی دیوانی بەدەستھێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ