سەرجەم ئاوارەکانی شنگال لە سلێمانییەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان

23-05-2024
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق گەڕانەوەى نزیکەى هەزار ئاوارەى لە کەمپى ئاشتى سنوورى پارێزگاى سلێمانى راگەیاند، کە دواین کاروانى ئاوارەکانى شنگالى تێدابووە و 90 خێزان بوون.
 
بەگوێرەى راگەیێندراوێکى وەزارەتەکە، ژمارەى ئەو ئاوارانە 935 کەس بوون، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ى ئایار گەڕاونەتەوە.
 
 عەلى جیهانگیر، گوتەبێژى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: لەگەڵ ئەو کاروانە، دواین خێزانى ئاوارەکانى شنگال گەڕاونەتەوە کە 90 خێزان بوون.
 
ئەو ئاوارانەى گەڕاونەتەوە خەڵکى قەزاى بەلەد لە پارێزگاى سەلاحەدین و قەزاى شنگال لە پارێزگاى نەینەوا بوون. لە ساڵى 2014 بەهۆى کۆنترۆڵکردنى ناوچەکانیان لەلایەن رێکخراوى داعش ئاوارەى پارێزگاى سلێمانى بوون.
 
هەر خێزانێک لە کەمپى ئاوارەکانەوە بگەڕێتەوە، چوار ملیۆن دینار و تەلەڤزیۆن و تەباخ و بەفرگرێکى پێدەدرێت.
 
 عەلى جیهانگیر گوتى، "کەمپى ئاشتى دواین کەمپە لەو شارە مابێتەوە، 800 خێزانى تێدا ماوە".
 
بەگوێرەى بڕیارى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق، دەبێت سەرجەم ئاوارەى نێو کەمپەکان تاوەکو 30ى تەممووز بگەڕێنەوە، دواى ئەو رۆژە ئەگەر بشگەڕێنەوە ئەو چوار ملیۆن دینارەیان پێنادرێت.
 
نزیکەى 30 هەزار ئاوارە لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستانن، دواى 30ى تەممووز، وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران دوو رێگە چارەیان بۆ دەهێڵێتەوە، یان لەو پارێزگایە بمێننەوە کە بۆى ئاوارە بوون، یان بچنە پارێزگاى سێیەم جگە لە زێدى خۆیان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

عەلی حەکیم، ئەو گەنجەی لە رووداوەکە گیانی لەدەستداوە

لە بەردەڕەش گەنجێک بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانی لەدەستدا

لە یەکەم رۆژى جەژنى قورباندا، گەنجێکی دانیشتووی قەزای بەردەڕەش بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیەوە گیانی لەدەستدا. هاوڕێیەکی گەنجەکە دەڵێت، دەیویست بۆ کات بەسەربردن بچێتە سەر رووباری خازر، بەڵام تووشی ئەو رووداوە بووە