کافتریایەک لە عەنکاوە داخرا؛ "رێگە نەدراوە هاونیشتمانییەک بە جلی کوردییەوە بچێتە ژوورەوە"

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
کافتریاکە دوای داخستنی. وێنە: رووداو
کافتریاکە دوای داخستنی. وێنە: رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کافتریایەک لە عەنکاوە بە فەرمانی پارێزگاری هەولێر داخرا و ئەو گەنجەش سکاڵای لەسەر کافتریاکە تۆمارکردبوو، ئەو رووداوە بۆ پەیامنێری رووداو دەگێڕێتەوە کە بووە هۆی داخستنی شوێنەکە. پارێزگاری هەولێر بە تۆری میدیایی رووداوی راگەیاند، هەتا دەرچوونی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە، کافتێریاکە بە داخراوی دەمینێتەوە.
 
فەرهاد دۆڵەمەری، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە هەولێر کە زووتر بە تەلەفۆن لەگەڵ گەنجەکە قسەی کردبوو، دوای نیوەڕۆی شەممە 23-05-2026 لە بەردەم ئەو کافتریایە چیرۆکەکەی گێڕایەوە.
 
ئەو گەنجە بە رووداوی گوتبوو، شەوی رابردوو لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی ویستویانە لە کافتریاکە کۆببنەوە و چاویان بە یەکدی بکەوێ. 
 
سەرەتا ئەو گەنجە بە جلی کوردییەوە چووەتە کافتریاکە و لەسەر مێزێک دانیشتووە کە هیچ ئاماژە یان نووسینێکی لەسەر نەبووە، نیشانی بدات ئەو شوێنە گیراوە.
 
دوای چەند خولەکێک کارمەندانی کافتریاکە بەخێرهاتنیان کردووە و ئاویان بۆی هێناوە، بەڵام دواتر پێیان گوتووە ئەو شوێنەی لێی دانیشتووە، لەلایەن کەسی دیکەوە گیراوە.
 
گەنجەکە دەڵێ، "بە کارمەندەکانم گوت، کێشە نییە دەڕۆمە شوێنێکی دیکە نەگیرابێ؟ کوێ چۆڵە؟ بەڵام کارمەندەکان گوتیان هەموو مێزەکان گیراون. منیش چوومە دەرەوەی کافتریاکە و چاوەڕێی هاوڕێکانم کرد."
 
ئەو گوتەیەی کارمەندانی کافتریاکە بۆ ئەو گەنجە گومانی دروست کرد، چونکە بە دەگمەن روودەدات مێزی چۆڵ زۆر بێت و هەر موویشیان گیرابن.
 
ئەمە وادەکات ئەو گەنجە هەوڵ بدات دڵنیا بێتەوە لەوەی کە ئایا هۆکارەکە نەمانی شوێنە یانیش جلە کوردییەکەیەتی؟!
 
کاتێک هاوڕێکانی دەگەن، پێیان دەڵێ، بڕۆنە ژوورەوە و بزانن شوێن بۆ ئێوە هەیە؟ لەکاتێکدا هاوڕێکانی جلی ئاساییان لەبەردا بووە.
 
کاتێک هاوڕێکانی دەڕۆنە ژوورەوە، هیچ کێشەیەک نابینن و بە ویستی خۆیان لە شوێنێک دادەنیشن، پێشوازی دەکرێن و زۆریش رێزیان لێ دەگیرێ.
 
ئینجا گەنجەکە دەچێتەوە ژوورەوە و لە کارمەندەکان دەپرسێ، "بۆچی رێگەتان نەدا من دانیشم؟ لەکاتێکدا ئەوەتا ئەوانە هاوڕێی منن و زووتریش پەیوەندییان نەکردووە. ئایا لەبەر جلی کوردی منتان بەرێکرد؟"
 
ئەگەرچی کارمەندەکانی ئەو کافتریایە گوتوویانە، "نەخێر، کێشە ئەوە نییە. ئەو کەسانەی مێزیان گرتبوو، پەیوەندییان کرد و گوتیان نایەن. هەربۆیە ئەم شوێنەمان چۆڵکرد بۆ هاوڕێکانت."
 
گەنجەکە رەتیکردووەتەوە ئەو رووداوە بە ئاسانی بەسەر ستافی کافتریاکەدا تێپەڕێ و هەربۆیە راستەوخۆ پەیوەندی بە پارێزگاری هەولێرەوە کردووە و بابەتەکەی بۆ گێڕاوەتەوە.
 
دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە، بە فەرمانی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر هۆبەی ئابووریی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش کافتریاکەی داخست.
 
دوای داخستنی کافتریاکە، ئینجا لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەگەڵ خاوەن و کارمەندانی کافتریاکە دەکرێ بۆ ئەوەی بە وردی بزانرێ کە بۆچی نەیانویستووە پێشوازی لەو گەنجە بکەن.
 
ئومێد خوشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆری میدیایی رووداوی گوت، "کافتێریاکەمان داخست بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەک دروست نەبێت. هەتا دەرچوونی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە، کافتێریاکە بە داخراوی دەمینێتەوە. تیمەکان بە وردی لە بابەتەکە دەکۆڵنەوە و دواتریش نیشانی دەدەن کە ئایا ستافی کافتێریاکە تۆمەتبارە یان نا؛ بەگوێرەی ئەو ئەنجامە مامەڵە دەکرێت."
 
پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو دەڵێ، پارێزگاری هەولێر و تیمەکانی ئاسایش زۆر بە پێداگری و جیدییەوە دەستیان بە بەدواداچوون کردووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران

نێچیرڤان بارزانی و عێراقچی بیروڕایان لەبارەی بەهێزکردنی هاوئاهەنگی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور گۆڕییەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران بە تەلەفۆن قسەیان کرد، یەکێک لەو تەوەرانەی لە پەیوەندییەکەدا باسیان کردووە، بەهێزکردنی هەماهەنگی بۆ پاراستنی ئاسایشی سنوور بووە