رووداو - هەولێر
وەزارەتی پەروەردە دوا وادە بۆ راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی رادەگەیێنێت.
کەریم لەتیف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، نزیکەی لە 70%ی کارەکانی پشکنینی دەفتەری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی و 12ی ئامادەیی تەواوبووە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئەزموونەکان گوتیشی "لەم مانگەدا لەنێوان رۆژانی 24 تاوەکو 30ی مانگ ئەنجامی تاقیکردنەوەکان رادەگەیێندرێت".
تاقیكردنەوە گشتییەكان بۆ پۆلە ئامادەییەكان لە 27-5-2018 دەستیپێکرد و تاوەكو رۆژی 14-6-2018 بەردەوامبوو. تاقیكردنەوەی پۆلی 9ی بنەڕەتیش لە 28-5-2018 دەستیپێکرد و تاوەكو 11-6-2018 بەردەوامبوو.
داڕشتنەوە: حەکیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ