پارێزگاری کرماشان داوای کەمکردنەوەی کرێی خانوو دەکات

23-07-2023
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری کرماشان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نیشتەجێببوونی پارێزگاکەدا، فەرمانێکی تایبەتی دەرکرد بۆ رێکخستنی کرێی خانوو، ئەوەش بە ئامانجی رێگری لە بەرزبوونەوەی زیاتری کرێی خانوو.
 
محەممەد تەیب سەحرایی، پارێزگاری کرماشان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەنجوومەنی نیشتەجێبوونی پارێزگاکەدا، داوای لە خاوەن خانوو و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون کرد، کرێی خانوو کەم بکەنەوە. هەروەها گوتی، بەشێکی ئەم کارە پەیوەندی بە نووسینگەکانی بەکرێدانی خانوو هەیە و پێویستە ئەوانیش چاودێری بکەن و رێگە نەدەن کە گرانبوونی کرێی خانوو چی دیکە خەڵک هیلاک بکات.
 
پارێزگاری کرماشان داوای لە خاوەن خانوو و نووسینگەکانی بەکرێدانی خانوو کرد، رەچاوی دۆخی دارایی خەڵک بکەن و لیژنەیەکی راسپارد بۆ رێگری لە سەرپێچییەکان.
 
رامین ئەڵماسی، بەرپرسی بەشی گشتیی رێگەوبان و گەشەپێدانی کرماشان دەڵێت، "بۆ ئەم مەبەستە پلانی رێکخستنی بازاڕی زەوی و خانووبەرە دەخرێتە بواری جێبەجێکردن و چاودێریی کۆمپانیاکانی بازرگانیی خانووبەرە دەکرێت بە مەبەستی رێگری لە زیادبوونی نرخی خانوو و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون" .
 
ئەڵماسی ئاشکرای کرد، 16 هەزار خانووی چۆڵ لەو پارێزگایە هەیە کە پێیوایە ئەگەر ئەو خانووانە بە کرێ بدرێن، کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی نرخی کرێی خانوو.
 
بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی کرێی خانوو، بەشێک لە کرێچییەکانی کرماشان بە ناچاری خانووەکانیان چۆڵکردووە و خێوەتیان هەڵداوە. قەیرانی دارایی ئێران کاریگەریی زۆری لەسەر کرێچییەکان داناوە، بەتایبەتی لەسەر ئەو خێزانانەی هەژارن یان باری داراییان مامناوەندە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

   دیناری عێراقی جۆری 25 هەزاری.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: لیستی مووچەی مانگی 12 رادەستی بەغدا کرا

لیستی مووچەی مانگی کانوونی یەکەمی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا.