نزیکەی 214 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە رێگەی وەبەرهێنانەوە لە هەرێمی کوردستان دروستکراون

23-08-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئاماری دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، لە ساڵی 2006ـەوە نزیکەی 214 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان دروستکراون و زیاتر لە نیوەیان لە هەولێر بووە؛ لە هەمان ماوەدا زۆرترین ڤێلا لە هەولێر دروستکراوە کە 10 هەزار و 751 ڤێلایە؛ لە سلێمانی سێ هەزار و 599 ڤێلا و لە دهۆک 595 ڤێلا دروستکراون؛ لە هەڵەبجەش هیچ ڤێلایەک دروستنەکراوە.
 
بەگوێرەی ئاماری دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان، کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 23ـی ئابی 2023، تایبەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی دراوە، لە ساڵی 2006ـەوە تاوەکو ئەمڕۆ، 213 هەزار و 824 یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان دروستکراون؛ زۆرترین یەکە لە هەولێر دروستکراوە کە زیاترە لە 111 هەزار یەکە. لە سلێمانی زیاتر لە 53 هەزار؛ دهۆک زیاتر لە 26 هەزار، هەڵەبجە 336 یەکەی نیشتەجێبوون، هەروەها لە ئیدارەی گەرمیان زیاتر لە 9 هەزار یەکە؛ ئیدارەی سۆران زیاتر لە هەزار یەکە، ئیدارەی زاخۆ زیاتر لە 7 هەزار و لە ئیدارەی راپەڕینیش زیاتر لە دوو هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروستکراون.
 
16,750 ڤێلا لە هەرێمی کوردستان دروستکراون
 
لە ئامارەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە ساڵی 2006ـەوە تاوەکو ئەمڕۆ، 202 مۆڵەتی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون دراوە بۆ دروستکردنی شوقە، خانوو و ڤێلا؛ هەولێر 102 مۆڵەت، سلێمانی 46 مۆڵەت، دهۆک 35 مۆڵەت، هەڵەبجە یەک مۆڵەت، ئیدارەی راپەڕین 5 مۆڵەت، ئیدارەی زاخۆ چوار مۆڵەت، ئیدارەی گەرمیان 8 مۆڵەت و ئیدارەی سۆران دوو مۆڵەت.
 
هەر بەگوێرەی ئامارەکە؛ 213 هەزار و 824 یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان دروستکراون، کە 104 هەزار و 513 شوقە، 92 هەزار و 49 خانوو، 16 هەزار و 650 ڤێلا بوون.
 
ژمارەی شوقە، خانوو و ڤێلاکان بەگوێرەی شارەکان:
 
هەولێر: 111 هەزار و 755 یەکە؛ 58 هەزار و 264 خانوو، 42 هەزار و 740 شوقە و 10 هەزار و 751 ڤێلا.
 
سلێمانی: 53 هەزار و 446 یەکە؛ 31 هەزار و 565 شوقە، 18 هەزار و 282 خانوو و 3 هەزار و 599 ڤێلا.
 
دهۆک: 26 هەزار و 129 یەکە؛ 22 هەزار و 68 شوقە، 3 هەزار و 466 خانوو و 595 ڤێلا.
 
هەڵەبجە: 336 یەکە، سەرجەمیان خانوون.
 
ئیدارەی گەرمیان: 9 هەزار و 121 یەکە؛ 7 هەزار و 883 خانوو، هەزار و 136 شوقە و 102 ڤێلا.
 
ئیدارەی سۆران: هەزار و 312 یەکە؛ هەزار و 256 خانوو و 56 ڤێلا.
 
ئیدارەی راپەڕین: دوو هەزار و 712 یەکە؛ هەزار و 562 خانوو، 788 شوقە و 362 ڤێلا.
 
ئیدارەی زاخۆ؛ 7 هەزار و 401 یەکە، 6 هەزار و 216 شوقە و هەزار و 185 ڤێلا.
 
"سەرمایەی پڕۆژەکان نزیکەی 19 ملیار دۆلار بووە"
 
بەرگەشت ئاکرەیی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، کۆی سەرمایەی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 19 ملیار دۆلار بووە.
 
ئاکرەیی گوتیشی، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا 22 مۆڵەتی دروستکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بە سەرمایەی 2 ملیار و 500 ملیۆن دۆلار دراوەتە وەبەرهێنەران.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.