پەرلەمان و كۆمیسیۆن باسی كێشەی پەنجەمۆر دەكەن

23-10-2014
مەحموود یاسین کوردی
نیشانەکردن پەرلەمان كۆمیسیۆن
A+ A-

رووداو- هەولێر

پەرلەمانی كوردستان و كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان باسی كێشەی پەنجەمۆر دەكەن.

رۆژی پێنجشەممە 23ی تشرینی یەکەمی 2014، سەربەست مستەفا، سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق سەردانی جەعفەر ئیبراهیم، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی کرد.

لە كۆبوونەوەكەدا كارەكانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق و یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و راپرسی لە هەرێمی كوردستان خرایە بەرباس و لێكۆڵینەوە.

هاوكات باس لەو ئاستەنگ و گرفتانەش كرا كە لەكاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی عێراق هاتوونەتە پێش بەتایبەت لە كێشەی پەنجەمۆری ئەلیكترۆنی و هەندێك جاریش پاڵەپەستۆی سیاسی، بەڵام هەموو هەوڵێك لەپێناو سەركەوتنی تێكڕای پرۆسەكە دراوە و كار بۆ نەهێشتنی ئەو گرفتانەش دەكرێ تاوەكو لە ئایندە دروست نەبنەوە.

جەعفەر ئیبراهیم تیشكی خستەسەر یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان و گوتی:"لەبەر پێویستی نیشتمانی ئەو یاسایە دەرچووە بۆ ئەوەی راستەوخۆ كار بۆ ئەنجامدانی راپرسی و هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بكات، وەكو مافێكی دەستووریی و یاسایی هەرێمی كوردستان".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە