رووداو- هەولێر
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی وەڵامی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەداتەوە لەسەر ئەوەی كە گوتبووی ئامادەیە سەرپەرشتی ئەو هێزە بكات كە دەچێتە كۆبانێ.
رۆژی 23ی تشرینی یەكەمی 2014، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مه‌لا به‌ختیار راگهیێندراوێكی بڵاوكردە و تێیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كرابوو كه مه‌لا به‌ختیار ئاماده‌یه یه‌كه‌م كه‌س بێت بچێته كۆبانێ و ئه‌گه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و هێزه‌ی پێببه‌خشرێت خۆشحاڵ ده‌بێت.
سۆران عومەر لە پێگەی تایبەتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بابەتێكی لەسەر ئەو راگەیێندراوەی مەلا بەختیار نووسیوە و دەڵێت،" كۆبانێ شوێنی موزایه‌ده‌و خۆنواندن نییه! ئه‌وێش مه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه!".
سۆران عومەر لە نووسینەكەیدا ناوی مەلا بەختیاری نەهێناوە و بە ناڕاستوخۆ دەڵێت" باشتره ئه‌و براده‌ره بچێت بۆ جه‌له‌ولا! چونكه: یه‌كه‌م شاره‌زای ئه‌وێیه، دووه‌م: شه‌ڕكردنیش له‌وێ ئاسانتره!". مەلا بەختیار خۆی خەڵكی خانەقینە و ماوەیەك بەرپرسی مەڵبەندی خانەقینی یەكێتی بوو، یەكەم بەرپرسیشە ئامادەیی دەربڕیبێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش بچێتە كۆبانێ.
ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵ كە سەرۆكی لیژنەی مافی مرۆڤە، لە درێژەی نووسینەكەیدا دەڵێت،" له‌كۆبانێ و لای شه‌ڕڤانان كه‌س نازانێ كێ به‌رپرسه‌و كێ شه‌ڕڤان، له‌وێ كه‌س فه‌رمانده نییه كه تاریك داهات خۆی بشارێته‌وه، هه‌موو له‌سه‌نگه‌ری به‌رگری و خۆفیداكردندان، كه‌سیان خاوه‌ن كۆمپانیا‌و بازرگانی نه‌وت نین له‌گه‌ڵ داعش، شه‌ڕڤانان گیانیان له‌پێناو نیشتماندا به‌ختده‌كه‌ن نه‌ك نیشتمان بكه‌ن به‌قوربانی خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن، بۆیه شه‌ڕی كۆبانێ به‌تۆ ناكرێ ئه‌وێش مه‌ده‌ن به‌ده‌سته‌وه".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ